بەغداد - INA - ئەمنە سەلامی
ئەمڕۆ چوارشەممە، وەزارەتی گواستنەوە، نزیكبوونەوەی كردنەوەی هێڵی (ساوە-حجامە)ی ڕاگەیاند، ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد: كە بە رێژەی 100% تەواو بووە.
وتەبێژی وەزارەت مەیسەم سافی، بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاند: ساڵی 2024 شاهیدی نۆژەنكردنەوە و كارپێكردنی 12 هێڵی شەمەندەفەر بوو كە دیارترینیان هێڵی (ساوا-حجامە)یە، كە ڕێژەی تەواوكردنی گەیشتووەتە لەسەدا سەد، و بڕیارە بەم زووانە بكرێتەوە.
ئاماژەی بەوەشكرد: ئەم پڕۆژانە بەشێكن لە دیدگای وەزارەت بۆ بەرزكردنەوەی ژێرخانی گواستنەوە و بەدەستهێنانی یەكگرتن لە نێوان پڕۆژەكانی هێڵی ئاسن و گواستنەوەی گشتی بۆ پشتگیریكردن لە گەشەپێدانی ئابووری لە سەرجەم پارێزگاكان.