رێوڕەسمی پێشوازی فەرمی لە سەرۆك وەزیران لە تارانی پایتەختی ئێران بەڕێوەچوو

سیاسی
  • أمس, 11:40
  • +A -A

    بەغداد - INA
    لە تارانی پایتەختی ئێران رێوڕەسمی پێشوازی فەرمی لە سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، بەڕێوەچوو.
    نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆك وەزیران لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: ئەمڕۆ چوارشەممە، رێوڕەسمی پێشوازی فەرمی لە سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی بەڕێوەچوو، كە لە كۆشكی سەعد ئاباد لە تارانی پایتەختی ئێران و لەلایەن سەرۆك كۆماری ئیسلامی ئێران مەسعود پزشكیان پێشوازی لێكرا، و رێورەسمەكە شاهیدی  لێدانی هەردوو سروودی نیشتمانی عێراق و ئێران و نمایشی پاسەوانی شەرەف بوو.
    سەرلەبەیانی ئەمڕۆ، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی بە سەرۆكایەتی شاندێكی حكومی، و بە سەردانێكی فەرمی گەیشتە تاران و تیایدا زنجیرەیەك دیدار و كۆبوونەوە لەگەڵ سەركردەكانی كۆماری ئیسلامی ئەنجامدەدات، و  باس لە بەهێزكردنی پەیوەندییە دووقۆڵییەكانی نێوان هەردوو وڵات و پەرەپێدانی هاوكارییە دووقۆڵییەكان و تاوتوێكردنی كۆمەڵێك فایلی هاوبەش دەكات، لەلایەكی ترەوە گفتووگۆ لەبارەی ئەو پێشهاتانەی كە لە ناوچەكەدا ڕوودەدەن دەكات.