بەغداد - INA
ئەمڕۆ چوارشەممە، دەستەی كەشناسی وردەكاری رەوشی كەشوهەوای وڵاتی بۆ ڕۆژانی داهاتوو ڕاگەیاند، و هاوكات پێشبینی باران و دابەزینی پلەكانی گەرما دەكات لە هەفتەی داهاتووەوە.
دەستەكە لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ی ناردووە، دەڵێت: كەش و هەوا بۆ سبەی پێنجشەممە، ساماڵ دەبێت لەگەڵ هەندێك پەڵە هەور و تەمێكی كەم لە بەیانیاندا، هەروەها پلەكانی گەرما هاوشێوەی ڕۆژی پێشوو دەبن لە هەموو وڵات،و ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد: پلەكانی گەرما لە بەغداد و بابل و واست و دیوانیە و نەجەفی ئەشرەف 19 پلە دەبێت ، دهۆك و ئەنبار 17 قلە، دیالە و سەڵاحەدین و نەینەوا 18 پلە، زیقار و بەسرە 21 پلە دەبێت.
راشیگەیاند: رۆژی هەینی كەش و هەوا ساماڵ دەبێت لەگەڵ هەندێك پەڵە هەور و تەمێكی سووك لە بەیانیاندا، هەروەها پلەكانی گەرما هاوشێوەی ڕۆژی پێشوو دەبێت لە هەموو ناوچەكانی وڵات.
رونیشیكردەوە: شەممەی داهاتوو كەشوهەوا نیمچە هەور بۆ هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ بارینی بارانێكی كەم لە بەشەكانی ڕۆژئاواوە دەستپێدەكات و لە زۆربەی شارەكانی ناوچەكانی ناوەڕاست و باكور توندتر دەبێت، پلەكانی گەرما بە چەند پلەیەك لە ناوچەكانی ناوەڕاست و باكور دادەبەزن، و هاوشێوەی ڕۆژی پێشوو دەبێت لە ناوچەی باشوور.
ئاشكراشیكرد: پێشبینییەكانی كەشوهەوای وڵات بۆ یەكشەممەی داهاتوو ئەوەیە كە كەشوهەوا نیمچە هەور بۆ هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ بارینی باران لە ناوچەكانی باكور، هەورەها لە ناوچەكانی ڕۆژهەڵاتی ناوچەكانی ناوەڕاست و باشوور، هەروەك پلەكانی گەرما هاوشێوەی رۆژی پێشوو دەبن لە هەموو ناوچەكانی وڵاتدا.