سەرۆك وەزیران بە سەردانێكی فەرمی بەرەو تاران بەڕێدەكەوێت

سیاسی
  • أمس, 09:51
  • +A -A

    بەغداد - INA
    ئەمڕۆ چوارشەممە، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، بەغدادی پایتەختی بەرەو تاران بەجێهێشت.
    نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆك وەزیران لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، ئەمڕۆ چوارشەممە، بەغدادی پایتەختی بەجێهێشت و بە سەردانێكی فەرمی بۆ كۆماری ئیسلامی ئێران بەرەو تاران بەڕێكەوت.