بەغدا - INA
شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی ڕایگەیاند، حەشارگەکانی چەتەکانی تیرۆریستی داعش لەلایەن فڕۆکەکانی ئێف ١٦ لە زنجیرە چیای حەمرین لە پارێزگای کەرکوک کراونەتە ئامانج.
شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی لە راگهیندراوێكدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) نێردراوه تێیدا، ڕایگەیاندووە، “بەپێی ڕێنماییەکانی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان، محەمەد شیاع سودانی، لە ڕاوەدوونانی ئەو ئەندامانەی کە ماونەتەوە لە چەتەکانی تیرۆریستی داعش،فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان کاردەکات بۆ هەماهەنگیکردنی کاری ئەمنی و هەواڵگری بۆ بەدواداچوونی پاشماوەی باندە تیرۆریستییەکانی داعش لە کەرتە جیاوازەکاندا”.
ههروهها له راگهیندراوهكه ئاماژهی بۆ ئهوهیش كرد كه، "کاری هاوبەشی ئەمنی و هەواڵگریی نێوان هێزهكانی تر و ئیدارەی هەواڵگری ڕۆڵی گەورەی هەبووە لە لەناوبردنی حەشارگەکانی تیرۆریستان و شوێنپێهەڵگرتنی ئەندامەکانیان، هەروەها لە ڕێگەی زانیاریی دروست لە دەزگای دژه تیرۆرەوە، بە هەماهەنگی لەگەڵ فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان، بە پاڵپشتی تەکنیکی زانیاریی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی، کە لەلایەن فڕۆکە جەنگییەکانی ئاسمانییەوە ئەنجامدەدرێت بۆیه قارهمانانی هێزه ئهمنییهكان بە بەکارهێنانی فڕۆکەی F_16، هێرشە ئاسمانییەکانیان کردە ئامانجی حەشارگەکانی باندە تیرۆریستییە تێکشکاوەکانی داعش لە زنجیرە چیای حەمرین لەناو ئۆپەراسیۆنەکانی کەرکوک کەرتی فەرماندەیی”.
له راگهیندراوهكه ئهوهیش هاتووه كه: حەشارگەکانی و ژمارەیەک ئەشکەوت وێران کران، کە مەفرەزە نائومێدەکانی داعش پێیان وابوو دوورە لە چاو و ئیرادەی یەکە قارەمانەکانمان هەروەها ئەم لێدانانە بووە هۆی کوژرانی ژمارەیەک لە ئهندامی تیرۆریستییە شکستخواردووەکان کە لە نێو ئەو کەسانەدا بوون شوێنە ئامانجدارەکان".