بەغدا - INA
دەستەی کارگێڕی یانەی وەرزشی شورته گرێبەستی فەرمی لەگەڵ محەمەد عەبدولعەزیم (عەزیمە) ڕاهێنەری میسری ڕاگەیاند بۆ وەرگرتنی ئەرکی یانهی شورته له جێگای ڕاهێنەر ئەحمەد سەڵاح.
دەستەی کارگێڕی یانەی شورته لە راگهیندراوێكدا، کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA ) نێردراوه تێیدا، ڕایگەیاندووە، “بە فەرمی گرێبەستیان لەگەڵ محەمەد عەبدولعەزیم (عەزیمە) ڕاهێنەری میسری کردووە بۆ ئەوەی ئەرکی سەرکردایەتیکردنی تیپی یەکەم، وهك جێگرەوەی ڕاهێنەر ئەحمەد سەڵاح، لە چوارچێوەی هەوڵەکانی ئیدارەی یانەکە بۆ تەواوکردنی گەشتی سەرکەوتنەکان و بەدەستهێنانی بۆ چوارەم نازناوی لەسەریەک".
له راگهیندراوهكهدا ئاماژەی بەوەشکراوه، ستافی تەکنیکی نوێی ڕاهێنەر محەمەد عەبدول عەزیم دوو یاریدەدەریان لەخۆگرتبوو، ئەوانیش عیسام سابر وەک ڕاهێنەری گۆڵپارێز، موعەتز عەبدولحەسیب وەک شیکارکاری تەکنیکی، ئەحمەد بن یوسف وەک ڕاهێنەری لەشجوانی، لەگەڵ ئەوەی لە چەند ڕۆژی داهاتوودا یاریدەدەری ڕاهێنەر بهدهستهوه دهگرن".
ههروهها ئهوهیش هاتووه کە “ستافی مەشقەکان ئەمڕۆ بە فەرمی دەستیان بە کارەکانیان کرد، چونکە سەرکردایەتی یەکەم یەکەی مەشق و ڕاهێنانی یانهكهیان کرد وەک ئامادەکارییەک بۆ یاری داهاتوو بەرامبەر یانهی نەجەف، کە بڕیارە پێنجشەممەی داهاتوو لە پارێزگای نەجەف بەڕێوەبچێت".