ده‌سته‌ی ده‌روازه‌كان ڕایدەگەیەنێت دوای پووچەڵکردنەوەی ئۆپەراسیۆنێکی قاچاخ بۆ ئامێرە ئەلیکترۆنییەکان، بە زیاتر لە ٣ ملیار دینار گه‌ڕایه‌وه‌ بۆ دەوڵەت

ناوخۆ
  • أمس, 22:20
  • +A -A

    بەغدا - INA

    ئەمڕۆ سێشەممە، ده‌سته‌ی دەروازە سنوورییەکان ڕایگەیاند، زیاتر لە سێ ملیار دینار بۆ بودجەی دەوڵەت ده‌گه‌ڕێنێته‌وه‌، ئەمەش دوای پووچەڵکردنەوەی ئۆپەراسیۆنێکی گەورەی قاچاخی ئامێرە ئەلیکترۆنییەکان لە بەندەری ئوم قەسری باکووری.

    ده‌سته‌ی دەروازە سنوورییەکان لە راگه‌یاندراوێكدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)  نێردراوه‌ ، ئاماژەی بەوەکردووە، “پێشتر ده‌سته‌ی دەروازە سنوورییەکان دەستیان بەسەر قاچاخچێتی مۆبایل و ئایپاد و ئامێرە ئەلیکترۆنییە جۆراوجۆرەکان و کۆمپیوتەری بەندەری ئوم قەسری باکووربە ژمارەیەکی زۆر زۆرەوە گرتبوو".

    ئاماژەی بەوەشکرد، "ئەو ئامێرانە لەناو 8 کۆنتێنەردا شاردراونەتەوە کە وەکو کەرەستەی هەرزان جۆراوجۆر بۆیاخ کرابوون بە نرخێکی زۆر کەم تەنها 2 ملیۆن و 830 هەزار دیناری عێراقی، دوای ئەوەی ڕێکاری یاسایی لەلایەن سەرۆکایەتی دادگای تێهەڵچوونەوەی بەسرە گیرایەبەر، ئەو کەرەستانەی کەرەستەی هەرزان بۆیاخ کرابوون بە بڕیاری دادوەری (مامەڵەی فرۆشتن) بە بڕی ( 3 ملیار و 175 ملیۆن دیناری عێراقی فرۆشران، کە داهاتی کۆتایییه‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ گەنجینەی دەوڵەت”.

    له‌ درێژه‌ی راگه‌یندراوه‌كه‌ ئه‌وه‌یش هاتووه‌ كه‌، "ئەم ڕێکارانە لەسەر بنەمای ڕێنماییەکانی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان بۆ زۆرترین داهات و ڕێگریکردن لە بەهەدەردانی مۆڵكی گشتی دێت".