بەغدا - INA
ئەمڕۆ سێشەممە، عەدنان درجال، سەرۆکی یەکێتی تۆپی پێی عێراق، دەستگیرکردنی تۆمەتبارەکانی بە دەستدرێژیکردنە سەر حسێن فەلاح یاریدەدەری ناوبژیوانی نێودەوڵەتی لە کاتی یارییەکەی کەربەلا و دهۆك لە چوارچێوەی خولی ئەستێرەکانی عێراق ڕاگەیاند.
لە ڕاگەیەندراوێکی یەکێتی تۆپی پێی عێراق ، کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA ) نێردراوه، تێیدا هاتووە، “عەدنان دەرجال، سەرۆکی یهكێتی تۆپی پێی عێراق، له تەندروستیی حسێن فەلاحی ناوبژیوانی نێودەوڵەتی دڵنیا بووهوه، کە بەرکەوتەی هێرشێکی ئاشکرا بوو لەلایەن هەندێک کەسی سەر هاندەرانی کەربەلا ههژمار دهكرێت له چوارچێوهی یاریهكهی نێوان كهربهلا و دهۆك لە له یارییهكانی گهڕی ( 13) لە خولی ئەستێرەکانی عێراقی".
سهرۆكی یهكێتی تۆپی پێی عێراقی دووپاتی کردەوە کە "بەردەوامە لەگەڵ سەرپەرشتیاری یارییەکە و تیپی ناوبژیوانان بەمەبەستی پشکنین بۆ تەندروستی ناوبژیوانی نێودەوڵەتی حسێن فەلاح"، ئاماژەیە بۆ ئەوەی “یهكێتی تۆپی پێی بە توندی ڕووداوی هێرشبردن ڕەتدەکاتەوە، و بە توندی ڕووبەڕووی دەبێتەوە بۆ ئەوەی دووبارە نەبێتەوە”.
لای خۆیەوە لیژنەی ناوبژیوانانی ناوەندی و بەشی یەکێتی تۆپی پێی عێراق لە راگهیندراوێكدا، کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) نێردراوه ، “هاوخهمی قوڵ و ئیدانەکردنی توندی خۆیان لەو هێرشە تاواتبارییه کە یاریدەدەری ناوبژیوانی نێودەوڵەتی حسێن فەلاح تووشی بوو بۆ لەکاتێکدا سەرکردایەتی یارییەکی نێوان یانهی کەربەلا و یانهی دهۆك دهكر، کە بەردێک لێیدراوە”.
لیژنەکە جەختی لەوە کردەوە کە "ئەم جۆرە کارە شەرمەزارکەر و نابەرپرسانە هیچ پەیوەندییەکی بەو وەرزشەوە نییە ".
بهپێی راگهیندراوهكه لیژنەکە ئیدانەی ئهم كاره ناشرینهیه کردووە، "بە توندترین شێوە، ئەم ڕەفتارە بەربەرییە و داوا لە دەسەڵاتە پەیوەندیدارەکان دەکات بە خێرایی ڕێوشوێنی یاسایی ڕێگریکردن لە دژی دەستدرێژکاران بگرنەبەر بۆ ئەوەی دڵنیابن لەوەی کە ئەم جۆرە ڕووداوانە لە داهاتوودا دووبارە نەبنەوە".
لیژنەکە داوای لە “هەموو یانە وەرزشییەکان و هاندەران کردووە کە توانای وەرزشی پیشان بدەن و ڕێز لە ناوبژیوانان بگرن و پێکەوە کاربکەن بۆ ئەوەی کەشێکی سەلامەت و دادپەروەرانە بۆ هەمووان دابین بکەن”.