بەغدا - INA
سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا، نووری مالیکی و سەرۆک کۆمار، ئەمڕۆ سێشەممە، لەسەر گرنگی یەکخستنی هەوڵەکانی نێوان هێزە نیشتمانییەکان جەختیان کرد.
لە ڕاگەیەندراوێکدا کە نووسینگەی سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا بڵاویکردووەتەوە و بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی(INA) نێرداوه تێیدا هاتووه: "مالیکی پێشوازی لە سهرۆك کۆمار عهبدول لەتیف جەمال رەشید کرد، لە میانی کۆبوونەوەکەشدا پێشهاتەکانی واقیعی سیاسی و ئابووری وڵاتەکە بوون پێداچوونەوەی بۆ کراوە".
ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەشکراوه، "گرنگی یەکخستنی هەوڵەکانی نێوان هێزە نیشتیمانییەکان بۆ چەسپاندنی پاراستنی سەروەری عێراق و بەرزکردنەوەی ئاسایش و سەقامگیریی عێراقیش جەختکرایەوە، بەتایبەتی کە ناوچەکە تەحەددییە گەورەکانە بهخۆیهوه بینی کە پێویستی بە هاوکاری و کارکردن هەیە بۆ تێپەڕاندنیان، جەختیشی لەسەر پێویستیی بەڕێوەبردنی بابەتە سیاسی و ئابوورییەکان بەپێی پابەندبوون بە چوارچێوەی یاسایی دەستوری".
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە، هەردوولا خواستی خۆیان دەربڕی بۆ پێویستی هەماهەنگی هەڵوێستەکان و پەسەندکردنی ئەو یاسایانەی کە پەیوەندی ڕاستەوخۆیان لەگەڵ هاوڵاتی هەبێت و ئەو یاسایانەی کە پێکهاتەی سیستەمی سیاسی تەواو دەکەن، هەروەها بۆ بەردەوامکردنی سەقامگیریی ئێستا و گۆڕینی بۆ سەقامگیری هەمیشەیی .