وەزیری کارەبا لەگەڵ لایەنی سعودی تاوتوێی پڕۆژەی وێستگەی کارەبای خۆری نەجەف دەکات

ناوخۆ
  • أمس, 19:25
  • +A -A

    بەغدا - INA

    ئەمڕۆ سێشەممە، وەزیری کارەبا زیاد عەلی فازڵ لەگەڵ لایەنی سعودیە باسی لە پڕۆژەی وێستگەی کارەبای خۆری نەجەف و تەکنیکەکانی پرۆسێسکردنی سووتەمەنی وێستگەکان کرد.

    لە ڕاگەیەندراوێکی وەزارەتی کارەبا ، کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقیINA) )نێردراوه‌، تێیدا هاتووە، “زیاد عەلی فازل وەزیری کارەبا لەگەڵ نوێنەری دەسەڵاتی وەبەرهێنانی سعودیە، موشعل خالید هه‌زال، بە ئامادەبوونی بەرپرسانی کۆبووەوە کۆمپانیای خزمەتگوزاری نەوت".

    ئاماژەی بەوەشکرد، "لە کۆبوونەوەکەدا هەردوولا باسیان لە ڕێگاکانی بەرزکردنەوەی هاوکاری هاوبەش لە کەرتی وزەی کارەبا لە نێوان هەردوو وڵاتی برادا کرد، وەزیرەکەش ستایشی "قوڵایی پەیوەندییە دوو قۆڵییەکانی نێوان عێراق و شانشینی سعودیە"ی کرد.

    لە درێژەی ڕاگەیەندراوه‌كه‌دا هاتووە، "نوێنەری کۆمپانیای نەوت خستنەڕووی وردی تەکنەلۆجیای پێشکەوتوو لە بواری چارەسەرکردنی سوتەمەنی و پاشماوەکانی کە لە ئەنجامی کارەکانی فلتەرکردن لە وێستگەکانی کارەبا لە هەموو جۆرەکانی گەرمی و غازدا دێتە ئاراوە، و ئەگەری گواستنەوەی ئەم تەکنەلۆجیای پێشکەوتووە بۆ عێراق بۆ ئەوەی سوودی لێ وەربگرێت لە ڕیسایکلکردنی پاشماوە و کارپێکردنی یەکەکانی بەرهەمهێنان".

    لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە، "هەروەها هەردوولا گفتوگۆیان لەسەر ئەو بانگهێشتنامەیە کردووە کە ئاراستەی کۆمپانیای سعودی کراوە، کۆمپانیای ACWA Power، بۆ دامەزراندنی وێستگەی وزەی خۆری نەجەف لە ناوچەی فوراتی ناوەڕاست، بە توانای بەرهەمهێنانی تا هەزار مێگاوات، وەک ئامادەکارییەک بۆ واژۆکردن گرێبەستی کۆتایی لەگەڵ کۆمپانیاکە."