په‌یامی سه‌ره‌خۆشیی سه‌رۆك وه‌زیران به‌ بۆنه‌ی كۆچی دوایی ڕۆماننووسی عێراقی ئەحمەد خەڵەف

سیاسی
  • 7-01-2025, 18:33
  • +A -A

    بەغدا –INA

    سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، په‌یامی سه‌ره‌خۆشیی به‌بۆنه‌ی كۆچی دوایی ڕۆماننووسی عێراقی ئەحمەد خەڵەف راگه‌یاند.

    نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران لە په‌یامێكی ماته‌مینیدا كە بۆ ئاژانسی هەوالێ عێراقی (INA) نێردراوەتێیدا هاتووە " محەمەد شیاع سودانی، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران ، پرسە و سەرەخۆشی خۆی ڕادەگەیەنێت بەبۆنەی کۆچی دوایی نووسەر و ڕۆماننووسی گەورەی عێراقی ئەحمەد خەلەف، دوای ڕێبازێکی بەرهەمدار لە بەرهەمی ئەدەبی ناوازە، کە ژیانی ڕۆشنبیری عێراقی بۆ ماوەی نیو سەدە دەوڵەمەندتر کرد".

    له‌ په‌یامه‌كه‌یی سه‌رۆك وه‌زیران ئه‌وه‌یش هاتووه‌ كه‌"بەم لەدەستدانە خەمناکە، ئەدەبی عێراقی داهێنەر و نووسەرێکی لەدەستدا، کە بە شێوەیەکی کاریگەر بەشداری کرد لە داڕشتنی دیمەنی ڕۆشنبیری هاوچەرخی عێراق".

    له‌ كۆتایی په‌یامه‌كیدا "سه‌رۆك وه‌زیران درودی بۆ گیانی پاکی کۆچکردوو نادوو و داوای له‌ خوای گەورە كرد سەبوری کەس و کار و ڕۆشنبیرانی عێراقی و خۆشەویستانی بداته‌وه‌".

    إنّا لله وإنّا إليه راجعون.