بەغدا - INA
ئەمڕۆ سێشەممە، سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران، مەحمود مەشهەدانی، تاوتوێی پتەوکردنی پەیوەندییەکانی نێوان عێراق و ئەمریکای کرد لە چوارچێوەی بەرژەوەندییە هاوبەشەکاندا، جەختی لە پێویستی بەردەوامی دیالۆگ و هاوکاری بۆ پشتیوانیکردن لە سەقامگیریی عێراق و درێژەدان بە هەوڵەکان لە ڕووبەڕووبوونەوەی سیاسی کرد و تەحەددای ئابووری.
نووسینگەی راگهیاندنی مەشهەدانی له راگهیندراوێكدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA )نێردراوه ، تێیدا هاتووە، “سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران پێشوازی لە بەرپرسی کاروباری باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا، ئەلیزابێس ترودۆ کرد، بە ئامادەبوونی بەڕێوەبەری بەشی سیاسی لە باڵیۆزخانە، میشێل سایدەرز، و گفتوگۆی لەگەڵدا کرد لەسەر بارودۆخی گشتی عێراق، و ڕێگاکانی بههێزكردنی هاوکاری و هاوبەشی هەنووکەیی نێوان هەردوو وڵات، و بۆ پشتڕاستکردنەوەی ئەمریکا پاڵپشتی عێراق دەکات لە بوارە جیاجیاکاندا، لە ئا ڕێگایەک کە سەقامگیری و گەشەسەندن لە وڵاتدا بەرز دەکاتەوە".
لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە "لە کۆبوونەوەکەدا کۆمەڵێک بابەتی جێی بایەخی هاوبەش تاوتوێ کراوە، لەوانە پێشهاتەکانی دۆخی ناوچەکە لە ناوچەکە و کاریگەرییەکانیان لەسەر گۆڕەپانی عێراق".