سەرۆک کۆمار پەرۆشی عێراق بۆ دامەزراندنی پەیوەندییەکی هاوسەنگ لەگەڵ ژینگەی ناوچەکە دووپات دەکاتەوە

سیاسی
  • أمس, 15:05
  • +A -A

    بەغدا - INA

    سه‌رۆك کۆمار عه‌بدول لەتیف جەمال رەشید، پەرۆشی عێراق بۆ دامەزراندنی پەیوەندییەکی هاوسەنگ لەگەڵ ژینگەی ناوچەکەی خۆیدا بەگوێرەی بنەماکانی دراوسێیەتی باش و بەشێوەیەک کە ئاسایش و سەقامگیری و سەروەری نیشتمانی خۆی بپارێزێت دووپاتكرده‌وه‌.

    فەرمانگەی راگەیاندنی سەرۆکایەتی کۆمار له‌ راگه‌یندراوێكدا كه‌ بۆ ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی (INA) نێردراوه‌ ، تێیدا هاتووه‌ " سه‌رۆك کۆمار عه‌بدول لەتیف جەمال رەشید ،ڕۆژی سێشەممە لە کۆشکی بەغدا پێشوازی لە ستیڤن چارلز هیگن باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق کرد  ".

    هه‌ر له‌ راگه‌یندراوه‌كه‌دا ئه‌وه‌یش هاتووه‌ كه‌ لەکۆبوونەوەیەکدا "پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان عێراق و بەریتانیا و چۆنیەتی پەرەپێدانیان تاوتوێکرا تاکو  بوارە جیاجیاکان بگرێتەوە" هه‌روه‌ها سەرۆک کۆمار جەختی لەسەر "گرنگی فراوانکردنی ئاسۆی هاریکاری و چالاککردنی هەماهەنگیی دووقۆڵیی لەپرسەکانی بەرژەوەندیی هاوبەشدا کردەوە لەپێناو خزمەتکردنی بەرژەوەندییە باڵاکانی هەردوو وڵاتی دۆست و بەهێزکردنی سەقامگیریی ئەمنی و ئابووری لەناوچەکەدا".

    به‌گوێره‌ی راگه‌یندراوه‌كه‌ ئه‌وه‌یش هاتووه‌ كه‌ سەرۆک کۆمار ئاماژەی بە "سەقامگیریی ئەمنی و سیاسی وڵات کرد و کاریگەرییە ئەرێنییەکانی لەسەر بوارەکانی ئابووری و خزمەتگوزاری و بژێوی ژیان و پەرۆشی عێراق بۆ دامەزراندنی پەیوەندییەکی هاوسەنگ لەگەڵ ژینگەی ناوچەکەی خۆیدا بەگوێرەی بنەماکانی دراوسێیەتی باش و بەشێوەیەک کە ئاسایش و سەقامگیری و سەروەری نیشتمانی خۆی بپارێزێت". 

    له‌ راگه‌یندراوه‌كه‌ ئه‌وه‌یش هاتووه‌ كه‌ هیگن  "پەرۆشی وڵاتەکەی بۆ بەهێزکردنی هاوکاری لەگەڵ عێراق لە ئاستە جیاجیاکاندا دووپاتکردەوە و ستایشی هەوڵەکانی عێراقیشی کرد لەسەر ڕێگای پتەوکردنی بنەماکانی ئاشتی لە ناوچەکەدا".