بەغدا - INA
ئەمڕۆ سێشەممە، سهرۆك کۆمار عهبدول لەتیف جەمال رەشید ، کارنامەی باڵیۆزانی نوێی ووڵاتانی، کوەیت ، ژاپۆن، ، کۆماری ئەرمەنستان وەرگرت.
فەرمانگەی راگەیاندنی سەرۆکایەتی کۆمار له راگهیندراوێكدا كه بۆ ئاژانسی ههواڵی عێراقی (INA) نێردراوه ، تێیدا هاتووه " سهرۆك کۆمار عهبدول لەتیف جەمال رەشید ،، کارنامەی باڵیۆزانی نوێی ووڵاتانی، کوەیت، ، حەسەن محەمەد زەمان، ژاپۆن، ئاکیرا ئیندۆ، کۆماری ئەرمەنستان، ڕۆبن سۆگۆیان، وەرگرت".
له راگهیندراوهكه ئهوهیش هاتووه كه لەمیانەی دیدارێکدا، کەئەمڕۆ سێشەممە لەکۆشکی بەغداد بەڕێوەچوو، سهرۆك كۆمار لەگەڵ باڵیۆزە نوێیەکان جەختی لەسەر "پەرۆشی عێراق بۆ بونیادنانی پەیوەندییەکی هاوسەنگ و دروستکردنی پردی هاریکاری لەگەڵ وڵاتانی جیهان و هەوڵی بەردەوامیشی بۆ چەسپاندنی ئاسایش و سەقامگیری و ئاشتی لەناوچەکەدا دووپاتکردەوە".
ههر به گوێرهی راگهیندراوهكه سەرۆک کۆمار هەروەها ستایشی "پەیوەندییە بەهێزەکانی نێوان عێراق و دەوڵەتی کوەیت و ژاپۆن و ئەرمەنستان و ئەو پێشکەوتنە بەردەوامەی کرد کە لەئاستە جیاجیاکاندا بەخۆیەوە دەبینن و هاوکات هیوای سەرکەوتنی بۆ باڵیۆزە نوێیەکان خواست لەئەرکە دیپلۆماسییەکانیاندا".
ههروهها لەلای خۆیانەوە باڵیۆزە نوێیەکان "سووربوونی خۆیان دووپاتکردەوە بۆ کارکردن لەپێناو پتەوکردنی پەیوەندییەکانی نێوان وڵاتەکانیان و عێراق بەشێوەیەک کە خزمەت بە بەرژەوەندییە هاوبەشەکان بکات و هاوکاری و کاری هاوبەش لەبوارە جیاجیاکاندا پەرە پێبدات".
لهراگهیندراوهكه ئهوهیش هاتووه كه" فوئاد حسێن، جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری دەرەوە ئامادەی ڕێوڕەسمەکە بوو".