بەغدا –INA
سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، وەزارەتی کارەبا و نهوتی ڕاسپارد بەردەوام بێت لە گرێبەستکردن لەگەڵ کۆمپانیای هیلال .
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران لە راگەیندراوێكدا كە بۆ ئاژانسی هەوالێ عێراقی (INA) نێردراوەتێیدا هاتووە " محەمەد شیاع سودانی، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران ، ئەمڕۆ سێشەممە سەرۆکایەتی کۆبوونەوەیەکی کرد لەگەڵ نوێنەرانی کۆمپانیای نەوتی هیلال بە ئامادەبوونی وەزیرانی نەوت و کارەبا".
ههر به پێی راگهیندراوهكه "لە کۆبوونەوەکەدا پلانەکانی حکومەت بۆ بەردەوامبوون لە وەبەرهێنانی غاز بە هاوبەشی لەگەڵ کەرتی تایبەت تاوتوێ کرا".
له راگهیندراوهكه ئهوهیش هاتووه كه "سهرۆك وهزیران وەزارەتی کارەبای ڕاسپارد بەردەوام بێت لە گرێبەستکردن لەگەڵ کۆمپانیای هیلال بۆ بەدەستهێنانی (100) ملیۆن پێ سێجا غازی ستاندارد، بۆ ئەوەی سوودی لێوەربگرێت لە کارپێکردنی وێستگەکانی کارەبادا".
ههر به پێی راگهیندراوهكه "سهرۆك وهزیران، وەزارەتی نەوتی ڕاسپارد، لەچوارچێوەی پلانێک و ماوەیەکی دیاریکراودا پەلە بکات بۆ لابردنی هەموو ئاستەنگەکانی بەردەم وەبەرهێنانی کۆمپانیای هیلال بۆ نەوت و غاز لەکێڵگەی خەشم ئەحمەر ـ ئینجانە کە دەکەوێتە پارێزگای دیالە".