بەغدا-INA
ئەمڕۆ سێشەممە گەڕی 13ی خولی تۆپی پێی پیشەگەری ئەستێرەکانی عێراق بە دوو یاری دەستپێدەکات، یانەی نەفت لە یاریگای ساحر ئەحمەد ڕازی بەرامبەر یانەی مینا یاری دەکات، یانهی دهۆكیش میوانداری شاری کەربەلا دەکات.
سبەی چوارشەممە یارییەکانی خولەکە بەردەوام دەبێت، یانهی نهفتی بەسرە لەگەڵ یانهی نەورۆز و زاخۆ گەشت دەکات بۆ دیدار لەگەڵ یانهی دیالە، نهفتی میسانیش میوانداری یانهی حدود دەکات، یانەی کەرخیش لەگەڵ یانەی قاسم یاری دەکات.
سبەی پێنجشەممە یارییەکانی گەڕی ١٣ کۆتایی دێت، کە (٤) یاری بەڕێوەدەچێت، دیارترینیان دێربییە کە یانهی قوهجهوییه و یانهی تهلهبه لە یاریگای شەعبی نێودەوڵەتی کۆدەکاتەوە، یانهی شورته ئەرکێکی قورس له بهردهمدایه كهڕووبەڕووی نەجەف دەبێتەوە، لە کاتێکدا هەولێر بەرامبەر گهرمه یاری دەکات، و كارهبایش بەرامبەر یانهی زەورا یاری دەکات.
یانهی جهوییه بە (27) خاڵ پێشەنگی ڕیزبەندی گشتی گرتووە، لە بەرامبەردا یانەی شۆرتە بە (25) خاڵ لە پلەی دووەمدایە، زاخۆش بە (22) خاڵ لە پلەی سێیەمدایە، بە جیاوازی گۆڵ لە پێش یانهی زەورایه.
سەرۆک وەزیران بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە تاران