بەغدا - INA
ئەمڕۆ سێشەممە، دەستەی کەشناسی وردەکارییەکانی بارودۆخی کەشوهەوای وڵاتی بۆ ڕۆژانی داهاتوو ڕاگەیاند، هاوکات پێشبینی دهكات كه سبەی چوارشەممە باران بارین تهواو دهبێت و پلەکانی گەرماش بەرزببنەوە.
لە ڕاگەیەندراوێکدا لە دەستەی کەشناسی ، کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) نێردراوه، تێیدا هاتووە، “سبەی چوارشەممە، کەشوهەوا ساماڵ دەبێتەوە لەگەڵ هەندێک هەور لە ناوچەکانی باکور و ناوەڕاست، هەروەها لە ناوچەکانی باشوور نیمچە هەور دەبێت، دواتر لە پاشنیوەڕۆ ساماڵ دەبێتەوە، و پلەکانی گەرما کەمێک بەرز دەبنەوە لە هەموو ناوچەکانی وڵات”، ئاماژەیە بۆ ئەوەی کە “زۆرترین پلەکانی گەرما بۆ سبەی چوارشەممە، لە سلێمانی 13 کەربەلای پیرۆز، نەجەفی ئەشرەف، بابل، میسان، دیوانیە، و واست 15، و لە بەغدا و دهۆك و کەرکوک و سەلاحهددین ١٦ و لە هەولێر و ئەنبار و دیالە و موسهنا ١٧ و لە زیقار و بەسرە ١٨ و لە نەینەوا ١٩ پلهیه".
له راگهینرداوهكه ئاماژەی بەوەشكردووه، "رۆژی پێنجشەممە کەشوهەوایەکی خۆش دەبێت لەگەڵ هەندێک هەور، پلەکانی گەرماش کەمێک بەرزدەبنەوە لە سەرجەم ناوچەکانی وڵات".
ههروهها ئهوهیش هاتووه كه ، "کەشوهەوای ڕۆژی هەینی خۆش دەبێت لەگەڵ هەندێک هەور، پلەکانی گەرما هاوشێوەی ڕۆژی پێشوو دەبن".
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، "شەممەی داهاتوو، کەشوهەوا نیمچە هەور بۆ هەوری تهواو دەبێت لە سەرتاسەری وڵات لەگەڵ بارینی بارانێکی سووک لە بەشەکانی ڕۆژئاوا دەستپێدەکات، هەروەها چڕیەکەی زیاتر دەبێت بۆ ئەوەی باقی شارەکانی ناوەڕاست لەگەڵ بەشەکانی ڕۆژهەڵاتی هەرێمەکەی باکور بگرێتەوە ، و پلەکانی گەرما کەمێک دادەبەزن لە هەموو ناوچەکانی وڵات".
سەرۆک وەزیران بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە تاران