بهغدا-INA
ئەمڕۆ دووشەممە، وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن ڕایگەیاند، ڕوانگە بومەلەرزەییەکانی دەستەی کەشناسی، بوومەلەرزەیەکیان لە ڕۆژئاوای موسڵ لە پارێزگای نەینەوا تۆمارکردووە.
وەزارەتەکە لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە ڕایگەیاندووە" ڕوانگە بومەلەرزەییەکانی دەستەی کەشناسی، بوومەلەرزەیەکیان لە ڕۆژئاوای موسڵ، نزیک شاری تەلعەفەر لە پارێزگای نەینەوا، بە گوڕی ٣.٣ پلە تۆمارکردووە.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە" ئەو بوومەلەرزەیە لەلایەن هاوڵاتیانی نیشتهجێی ناوچهكه هەست پێکراوە.