ڕاوێژکاری سەرۆک وەزیران: دەستپێشخەرییەکانی عێراق متمانەی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بە حکومەت زياتركردووه‌

سیاسی
  • 6-01-2025, 21:50
  • +A -A

    به‌غدا-INA 
    ئەمڕۆ دووشەممە، حوسێن عەللاوی، ڕاوێژکاری سەرۆک وەزیران دووپاتیکردەوە کە عێراق سیاسەتی هاوسەنگی دیپلۆماسی دەگرێتەبەر و ڕۆڵێکی سەرەکی لە ناوچەکەدا دەگێڕێت، دەستپێشخەرییەکانیش متمانەی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیی بە حکومەت پتەوتر کردووە.
    عەللاوی بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند" عێراق ئەمڕۆ لە ڕێگەی دیپلۆماسیه‌تێكی بەرهەمدار و سیاسته‌تێكی هاوسەنگی کە لە ڕێگەی سیاسەتی دەرەوە بەڕێوەی دەبات، ڕۆڵێکی سەرەکییە لە ناوچەکەدا ده‌گێرێت و بووەتە وێستگەیەکی ڕاکێشانی ڕاستەقینە لەواقیع بۆ هەردووکۆمەڵگەی ناوچەیی و نێودەوڵەتی، وڕوونیكرده‌وه‌ كه‌ئەو دەستپێشخەرییەی عێراق سه‌باره‌ت به‌غەززە و لوبنان وسوریا و ئەوانی دیکە و رێچك وڕێبازی محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکی ئه‌نجوومه‌نی وەزیران، متمانەی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بە حکومەت بەهێزتر کردووە.
    ئاماژە بەوەشکرد، عێراق پشتیوانی سەقامگیری سوریا و پاراستنی مافەکانی گەلەکەی دەکات، هەوڵ و ڕاوێژکاریش لەوبارەیەوە لەگەڵ هەموو سەرکردەکانی جیهان و هەروەها وەزیرانی دەرەوە و بەرگری کە سەردانی عێراق دەکەن ده‌كات.
    ناوبراو لە درێژەی قسەکانیدا وتی" عێراق خۆی لە خۆیدا دەوڵەتێکی سەربەخۆیە و جوڵانەوە دەرەکییەکانی بەتەواوی سەربەخۆن و لە ڕێگەی هاوکاری و دیالۆگ و هاوبەشییەوە مامەڵە لەگەڵ پرسەکانی عەرەبی و ناوچەیی دەکات، ئەمەش تێبینیمان کرد لەكاتی سەردانەکانی سەرۆک وەزیرانی ھەروەھا پەیوەندییە ستراتیژییەکان."
    ئاماژە بەوەشکرد" هاوسەنگی نێوان سیاسەتەکانی ناوخۆ و دەرەوە ئامانجێکی ستراتیژییە کە سەرۆک وەزیران پابەندە پێیەوە، وعێراق ئەمڕۆ سەقامگیرە و بەرەو پێشەوە دەڕوات و جیهان بەرەو ڕووی خۆی و پرسە ناوچەییەکان ڕاده‌كێشێت، بەتایبەتی ئەوەی پەیوەندی بە ئێمەوە هەیە لە سوریا.هەروەها ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر و ئەو تەحەددای ئەمنیانەی کە ڕەنگە لەسەر سنووری عێراق و سوریا ڕووببینه‌وه‌، ڕوونیشیکردەوە کە ئاماده‌باشی وئاگاداری ئەمنی هێزە ئەمنییەکان نەیهێشت عێراق بخلیسکێتە نێو شەڕێكی كراوه‌ و سەقامگیری دەوڵەتی عێراق و بەرژەوەندییە نیشتیمانیه‌كانیشی پاراست.
    سەبارەت بە هەوڵەکانی عێراق بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر، عەللاوی وتی" رێبازی عێراق لە ماوەی دوو ساڵدا تیشکی خستۆتە سەر چەقی هەڕەشەی تیرۆر لەشوێنی خۆیدا ئه‌ویش بە کوشتنی سەرکردە گرنگەکانی ناو ڕێکخراوی تیرۆریستی و وشککردنەوەی سەرچاوەکانی تیرۆر. لە ڕێگەی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان و بەدواداچوونی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان ئێمە دەستکەوتێکی زۆرمان بەدەستهێناوە، جگە بوونی شانەی ئامانجکردن کە هەموو دەزگا هەواڵگرییەکان کۆدەکاتەوە.
    وتیشی" پەیوەندیمان لەگەڵ هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە چوارچێوەی بەرەنگاربوونەوەی ئەو ڕێکخراوە تیرۆریستییە و درێژەدان بە ئاڵوگۆڕی زانیاری هەواڵگریدایه‌.