بهغدا-INA
ئەمڕۆ دووشەممە، سابت عەباسی، وەزیری بەرگری، پەرەپێدانی تواناکانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ڕاگەیاند، هاوکات ئاماژەی بەوەدا کە دەرگامان کردۆتەوە بۆ خۆبەخشی بۆ وەرگرتنی ١٠ هەزار خۆبەخش بۆ لهڕیزی هێزە تایبەتەکان بۆ بەرزکردنەوەی کارایی ئەم هێزه.
وەزیری بەرگری لە وتارێکدا لە میانی پەخشکردنی ئاههنگی ناوەندی کە لەلایەن وەزارەتی بەرگرییەوە لە بەغدای پایتەخت بە بۆنەی 104 ساڵەی دامەزراندنی سوپای قارەمانی عێراق سازكرا، وئاژانسی ههواڵی عێراقی وهریگرتووه" سوپای عێراق دهستكهوت و جۆڵهی ههبوو كهههموان شاهیدینه، گهورهترین داستانی تۆماریكرد و مهزنترین قوربانی داوه، وههر دهمێنتهوه وهكو دیوارێکی بەهێز و قەڵغانێکی نەبڕاوە بۆ پاراستنی خاک و ئاسمانی عێراق.
وەزیری بەرگری پشتیوانی وەزارەت بۆ بەرنامەی حکومەت دووپاتکردەوە، ئاماژە بەوەشکرد كهدەستمان بە چەندین پڕۆژە کردووە کەهۆی پەرەپێدانی تواناکانی سوپای عێراق بوون، لەوانە تەواوکردنی بنکەی سوەیرە و کۆلێژی هێزی ئاسمانی، و دەستپێکردنی هەڵمەتێک بۆ زیاتر ئامادهكردنی وەزارەتی بەرگری و کۆلێژی سەربازی و کەمپی تاجی و بنکەی کەمپی حەبانیە، جگە لەئامادهكردنهوهی یانەی ئەفسەرانی فەرماندەیی.
ئهوهشی وت" سیستەمی چەکداری بۆ سوپای عێراق لە ڕێگەی گرێبەستێکەوە لەگەڵ کۆمپانیای تالیسی فەرەنسی پەرەی پێدراوە بۆ ئەوەی بەرگری ئاسمانی بە سیستەمێکی ڕاداری پێشکەوتوو ئاماده بکرێت، ڕەزامەندی سەرۆک وەزیرانیش وەرگیراوە بۆ گرێبەستکردن لەگەڵ کۆمپانیای LIG ی کۆریای باشوور بۆ کڕینی ئا سیستەمی مووشەکی ڕووکار بۆ ئاسمانی فرە ئەرکدار، وڕوونی كردهوه کەگرێبەستێك لەگەڵ کۆمپانیای ئەیرباسی فەرەنسی ئەنجامدرا بۆ کڕینی فڕۆکەی کاراکای فەرەنسی بۆ ئەوەی زیاد بکرێت بۆ هێزی ئاسمانی سوپا، ئەمە جگە لە گرێبەستی زۆر کە بەشدار دەبن لە بەرزکردنەوەی ئاستی تواناكانی سوپا و پەرەپێدانی تواناکانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان.
لهكۆتایی وهزیری بهرگری وتی: "دەرگای خۆبەخشیمان كردوتهوه بۆ وەرگرتنی 10 هەزار خۆبەخش بۆ هێزە تایبەتەکان لهپێناو بەرزکردنەوەی کارایی ئەم جۆره هێزه، وجەختیشیکردەوە لههەوڵدان بۆ جێبەجێکردنی بەرنامەی حکومەت كردهوه بۆ باشترکردنی واقیعی وەزارەت.