مالیکی: له‌سایه‌ی سوپای عێراق هه‌مووان هه‌ست به‌ئارامی و سەقامگیری دەکه‌ن

سیاسی
  • 6-01-2025, 19:27
  • +A -A

    به‌غدا-INA
    ئەمڕۆ دووشەممە، نووری مالیکی سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا پشتڕاستی کردەوە کەله‌سایه‌ی سوپای عێراق هەمووان هەست بە ئارامی و سەقامگیری دەکەن. 
    مالیکی لە وته‌یه‌کدا بە بۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی سوپای عێراق كه‌ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) وه‌ریگرتووه‌، ڕایگەیاند" له‌سایه‌ی سوپای عێراق هەمووان هەست بە ئارامی و سەقامگیری دەکەن، یادی دامه‌زراندنی سوپای عێراق له‌کوڕەکان له‌ فه‌رمانده‌ و كارمه‌ندان له‌ناو هێزه‌ چه‌كداره‌كان پیرۆز ده‌كه‌م.
    مالیکی وتی" ئەمڕۆ ئەو کارە قارەمانانە و هەڵوێستە ئازایانەمان به‌بیرده‌هێنینه‌وه‌ کە سوپاکەمان لە بەرگریکردن لە یەکێتی و سەروەری و پێشکەوتن و سەقامگیری عێراق تۆماریكردووه‌، هیوای خواست سوپاکەمان بەردەوام بێت، وەک هەمیشە له‌جێبه‌جێكردنی ئەرکە نیشتمانییەکان کە سەروەرییه‌كان دەپارێزن.
    مالیکی لە درێژەی قسەکانیدا وتی: ئێمە لە قۆناغێکی سەختداین و ڕووبەڕووی ئاستەنگ و پێشهاتە ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکان دەبینەوە، كه‌ کاریگەری له‌سه‌ر عێراقیش هه‌یه‌، ئاماژە بەوەشکرد کەسانێک هەن دەیانەوێت عێراق لەو له‌ بازنەی سەقامگیریه‌وه‌ بۆ بازنەی ئاژاوەگێڕییەوە بروات وەک ئەوەی لە وڵاتانی ناوچەکەدا ڕوویدا.
    مالیکی جەختی لەوە کردەوە کەپلان و پڕۆژە هەیە و باس ده‌كرێن بەمەبەستی داڕشتنی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی نوێ کە لەژێر کۆنترۆڵی هه‌ندێ وڵاتان و بەتایبەتی قەوارەی زایۆنیستیدا بێت، ئاماژەی بەوەشکرد کە چاوی گەل لەسەر وڵاتەکەیە و ڕێگە بە هیچ کەسێک نادات کە ئەو کارە بکات و به‌یوێت کێشە و نائارامی لە عێراقدا بوروژێنێت.