بهغدا-INA
ئەمڕۆ دووشەممە، جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران، موحسین مەندەلاوی، هەڵوێستی پتەوی عێراقی بۆ شاندێکی ئەمریکی پشتڕاستکردەوە لەسەر پێویستی ڕێگریکردن لە ململانێکان بە هەموو شێوەکانیانەوە.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە ڕایگەیاندووە" ئەمڕۆ دووشەممە، موحسین مەندەلاوی، جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران، پێشوازی لهمیشێل سایدەرز بەڕێوەبەری بەشی سیاسی لە باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە عێراق و شاندی یاوەری كرد بۆ تاوتوێکردنی دوایین پێشهاتەکانی ناوچەکە و ڕێگاکانی بەرزکردنەوەی هاوکاری لە بابەتەکانی بەرژەوەندی هاوبەشی نێوان هەردوو وڵات.
لە کۆبوونەوەکەدا جەختی لەسەر گرنگی پتەوکردنی پەیوەندییە دووقۆڵییەکان کرایەوە بۆ گەیشتن بە بەرژەوەندییە هاوبەشەکان و پێویستی پاراستنی سەقامگیری ئەمنی و سیاسی لە وڵاتدا، هەروەها پێویستی بنیاتنانی هاوبەشی وەبەرهێنان و ئابووری بۆ خزمەتی بەرژەوەندییەکانی هەردوو وڵات وههردو گەلی دۆست.
بە پێی بەیاننامەکە مهندهلاوی جهختی لهوهكردووهتهوه كهپێویسته کۆمەڵگای نێودەوڵەتی گوشار بۆ ڕاگرتنی هێرشە زایۆنییەکان بۆ سەر غەززە و پێشێلکارییەکانی سەر لوبنان زیاتر بكات، و ڕێوشوێنی بەپەلە بۆ کۆتایی هێنان بە تاوانەکانی جینۆساید و زنجیرەی شەڕ و ململانێکان لە ناوچەکە و جیهاندا بگرێتهبهر، ههروهها ڕێگا بكرێتهوه بۆ گهیاندنی یارمەتییە مرۆییەکان به گهلی فهلهستین.
جێگری یهكهمی سهرۆكی ئهنجوومهنی نوێنهران جەختیشی کردەوە لههەڵوێستی پتەوی عێراق لەسەر پێویستی ڕێگریکردن لە ململانێکان بە هەموو شێوەکانیانیهوه، وسهپاندنی بناغەکانی سەقامگیری لهناوچەکە، هەنگاونان بەرهو ئاوەدانکردنەوە و بنیاتنان، و پتەوکردنی چوارچێوەی پەیوەندییەکانی دەرەوە لە ژێر ڕۆشنایی ڕێزگرتنی یەکتر لەگەڵ وڵاتانی جیهان.