به‌غدا-INA
ئه‌مڕۆ دووشەممە، وەزارەتی دەرەوەی فەڕەنسا بۆ هاوتا عێراقییەکەی پێشنیاری سازكردنی كۆنگره‌یه‌كی نوێی بەغدا كرد.
لە بەیاننامەیەکی وەزارەتی دەرەوەی عێراق کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە - تێیدا هاتووە کە فوئاد حسێن جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری دەرەوە پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ ژان نۆئێل بارۆت، وەزیری دەرەوەی فەرەنسا ئه‌نجامداوه و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نسا بۆ حسێن پێشنیاری سازكردنی كۆنگره‌یه‌كی نوێی به‌غدا له‌نزیك ترین كاتدا كردووه كه‌هاوتەریب لەگەڵ پێشهاتەکانی ئەم دواییەی گۆڕەپانی نێودەوڵەتی.
هه‌روه‌ها وتی" وەزیری فەرەنسا ئەنجامی سەردانەکەی ئەم دواییەی بۆ دیمەشق و دیدارەکانی لەگەڵ سەرکردە سیاسی و ئەمنییەکانی خسته‌ڕوو لە بەرامبەردا حوسێن هاوتا فەرەنسییەکەی لە ناوەڕۆکی پەیوەندییەکەی له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سوریا ئاگادارکردووەتەوە.
لە درێژەی بەیاننامەکەدا" هەردوولا تاوتوێی پێشهاتەکانی دۆخی سوریایان کرد، وجەختیشیان لەگرنگی ڕێککەوتن لەسەر دیدگایەکی هاوبەش بۆ گەیشتن بە سەقامگیری لە ناوچەکە وپێویستی دەستپێکردنی پڕۆسەی ئاشتیی هەمەلایەنە کردەوە کە به‌شداریكردنی هەموو پێکهاتەکانی گەلی سوریا لە پرۆسەی سیاسی‌دا مسۆگه‌ر بكات.
لە بەیاننامەکەدا هاتووه پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان عێراق و فەرەنسا باسکراوە، کە تیایدا جەخت لەسەر پێویستی بەهێزکردنیان لە بوارە جیاجیاکاندا کراوەتەوە، هاوکات حوسێن هاوتا فەرەنسییەکەی بانگهێشتکردووە بۆ ئەوەی سەردانی بەغدا بکات، و وەزیری ده‌ره‌وه‌ی فەرەنسا به‌گه‌رمی پێشوازی لێیكردووه وبەڵێنی داوە لە داهاتوویەکی نزیکدا ئه‌م سه‌ردانه ئه‌نجام بدات.