به‌غدا-INA
ئەمڕۆ دووشەممە، ئه‌نجوومه‌نی ئەمیندارانی تۆڕی ڕاگه‌یاندنی عێراقی پیرۆزبایی 104 ساڵەی دامەزراندنی سوپای عێراقی کرد، وقارەمانێتییەکانی لە ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆریزم وەبیرهێنایەوە.
ئه‌نجوومه‌ن لەڕاگه‌یه‌ندراێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، ڕایگەیاندووە" لە یادی ١٠٤ ساڵەی دامەزراندنی سوپای قاره‌مانی عێراقیمان، به‌شانازییەوە شكۆ و قارەمانێتی وه‌بیرده‌هێنینه‌وه له‌پاراستنی نیشتیمان و شكۆ وسه‌ربه‌رزیه‌كه‌ی.
ئاماژە بەوەشکرد، سڵاو لە سوپای سەربەرزمان کە بە خوێنی خۆی مێژوویەکی شکۆمەندی قوربانیدان و قارەمانێتی نووسیوە، وقاره‌مانێتی سوپا لە ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر و خراپەکاری تاریک‌دا وه‌بیردێنینه‌وه، و بەڵێنی پێ دەدەین بەردەوام بین لە بەرجەستەکردن و نەمریکردنی شکۆمەندییەکانی بە وشه و دەنگ و وێنە بۆ ئەوەی نەوەکانی داهاتوو گەورەیی ئەم سوپایە و مێژووی گەشاوەی بزانن.