سه‌رۆك وه‌زیران: حكومه‌ت به‌هه‌موو به‌رنامه‌ و به‌رپرسیاریه‌تی خۆیه‌وه‌ به‌رده‌وام ده‌بێت له‌پاڵپشتیكردنی به‌هێزكردنی تواناكانی سوپا

سیاسی
  • 6-01-2025, 16:19
  • +A -A

    به‌غدا-INA
    ئەمڕۆ دووشەممە، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکی ئه‌نجوومه‌نی وەزیران دووپاتیکردەوە کە حکومەت بە هەموو بەرنامە و بەرپرسیارێتیەکانییەوە، وەک پاڵپشتی سەرەکی پەرەپێدانی تواناکانی سوپای ئازا دەمێنێتەوە.
    سودانی لە پۆستێکدا لەسەر پلاتفۆرمی (X)، كه‌ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) وه‌ریگرتووه‌، ڕایگەیاند: لە یادی 104 ساڵەی دامەزراندنی سوپای عێراقمان، پێگەی ئەم دامەزراوە گەورەیە نیشتمانییە ده‌چه‌سپێت، بۆ ئه‌وه‌ی سوپاكه‌مان له‌گه‌له‌وه‌ بۆ گه‌ل بێت، و دیواری داگیرنەکراوەبێت له‌دژی تیرۆر و هەڕەشەکان و پاڵپشتی پایەی بەهێزی بنیاتنانی دیموکراسی دەستوری بێت.
    ئاماژە بەوەشکرد كه‌ سوپای قارەمانمان و سەرجەم پێکهاتەکانی هێزە چەکدارەکانمان شەڕی شەرەفمەندانەیان کردووە و قوربانییان داوە لەسەر ڕێگای پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری عێراق و پاراستنی ڕیفۆرمی گەشەپێدان و تۆكمه‌كردنی سەربەخۆیی و سەروەری.
    جەختیشی کردەوە کەحکومەتەکەمان بە هەموو بەرنامە و بەرپرسیارێتیەکانیەوە، وەک پاڵپشتیی یەکەمی پەرەپێدانی تواناکانی سوپای ئازامان و بەرزکردنەوەی ڕۆڵی نەتەوەیی خۆی دەمێنێتەوە، لەم یادە گەورەیەدا هەموو شەهیدانی سوپا و هێزە چەکدارەکانمان، ئەو پاڵەوانانەی سەرکەوتنیان بەدەستهێنا و ناوی عێراقیان بەرز و شکۆمەندكرد و به‌بەرزی هێشتەوە وه‌بیر ده‌هێنینه‌وه‌، سه‌ربه‌رز وپایه‌بڵندبن له‌ لای خودای گەورە.