بەغدا - INA - زەید غالب
بە سهرپهرشتی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، هاوکات لەگەڵ جهژنی دامهزراندنی سوپای عێراق، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە سێهەمین خولی پاڵەوانێتی سۆمەر بۆ ئەسپی سواری لە یهكێتی ئەسپی سواری عێراق لە بەغدا دەستیپێکرد و بۆ ماوەی دوو ڕۆژ بەردەوام دەبێت .
پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA ) ڕایگەیاند، “پاڵەوانێتییەکە بەشداری زیاتر لە 22 وڵات بهخۆیهوه گرتبوو و هەروەها ئامادەبوونی پاڵەوانە پلە باڵاکانی عەرەبی و کەنداو و عێراقی بووە، جگە لە ناوبژیوانانی عەرەب".
ئاماژەی بەوەشکردووە” یهكێتی ئەسپی سواری عێراق خەڵاتی دارایی گەورەی بۆ براوەکانی پاڵەوانێتییەکە تەرخانکردوه".