بەغدا-INA
ئەمڕۆ دووشەممە، موحسین مەندەلاوی، جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران، پشتڕاستی کردەوە کە دەسەڵاتی یاسادانان لەنێو كاره ئەولەویەتەکانیدا پەرەپێدانی پڕچەککردنی هێزە ئەمنییەکانی قارەمانه، هاوکات داوای گرنگیدان بە کەسوکاری قوربانیدەرەکان دەکات کە گیانیان بەخت کرد بۆ ئەوەی عێراق بەهێز و ئازاد و سەربەخۆ بمێنێتەوە.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران، لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) نێردراوه تێیدا، ڕایگەیاندووە: “محسین مەندەلاوی، جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران، پیرۆزبایی گهرمی ئاراستهی سەرجەم ئەفسەر و پلەدارەکانی سوپای قارەمانی عێراق، بەبۆنەی یادی ١٠٤ ساڵەی دامەزراندنی سوپای عێراق دهكات.
بەگوێرەی راگهیندراوهكه،مەندەلاوی ستایشی “ڕۆڵی قارەمانانەی هێزە چەکدارەکانی لە پاراستنی وڵاتدا کردووە، کە بەرزترین مانای قوربانیدان و دڵسۆزی بۆ نیشتمان بەرجەستە کردووە”، جەختیشی لەوە کردووەتەوە کە “ئەو قۆناغە هەستیارەی کە ناوچەکە پێیدا تێدەپەڕێت پێویستی بە زیاترە پشتگیری لە پارێزەرانی سنوورەکان دەکات، و داوای بههێزكردن چاوكراوهی و ئامادەیی بۆ بەرگریکردن لە سنوورەکان دەکات”.
ئاماژەی بەوەشکردووە، "دەسەڵاتی یاسادانان پەرەپێدانی چەکی هێزە ئەمنییەکانی قارەمانمان لەنێو ئەولەویەتەکانیدا دادەنێت".