بەغدا - INA
ئەمڕۆ یەكشەممە شێخ هومام حەمودی سەرۆكی ئەنجومەنی باڵا، پشتڕاستی كردەوە كە هیچ كەسێك سیستەمێكی دیاریكراو بەسەر عێراقییەكاندا ناسەپێنێت، ئەمەش ئاماژەیە بۆ ئەوەی كە خەڵك ئەوانە بڕیار دەدەن كە كێ حوكم دەكات و چۆن حوكم دەكات.
شێخ حەمودی لە وتارەكەیدا لە میانی ڕێوڕەسمی یادی گشتی لە دیوانیە لە ساڵیادی ڕۆژی شەهیدی عێراق و شەهیدبوونی ئایەتوڵڵا سەید محەمەد باقر حەكیم و ساڵیادی شەهیدبوونی سەركردەكانی نەسڕ كە لەلایەن دەستەی هێزەكانی حەشدی شەعبی بەرێوەچوو و دواتر ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) بەدواداچوونی بۆ كرد وتی : هیچ كەس ناتونێ سیستەمێك لەسەر عێراقییەكان بسەپێنێت و ئەوانەن كە گەل بڕیار دەدەن كێ حوكمڕانیان دەكات، چۆن و كەی بیگۆڕێت ئیمتیازێك كە عێراقییەكان بە سەبر و خوێنیان بەدەستیان هێنا.
ئاماژەی بەوەشكرد : ئەوەی لێرە و لەوێ دەیبیستیت سەبارەت بە هەڵوەشاندنەوەی حەشد لێدوانن بۆ ترساندن و تۆقاندنمان، و ڕێگە نادەین كەس بۆچوونی خۆی بەسەرماندا بسەپێنێت، زۆرێك لە بەرپرسانی ئێمە و سەرۆكی حكومەت شانازی بە حەشدەكەیان و ئاسایشەكەیانەوە دەكەن و ڕێگە بە كەس نادرێت دەستوەردان لە كاروباری ئێمەدا بكات.
هەروەها ووتیشی : هێزی عێراق لە سەقامگیرییەكەیدایە، و ئەمەش بەدی نایەت جگە لە ڕێگەی ئەمنیەتییەكەیەوە، ئاسایشیش بەدی نایەت جگە لە بوونی لە مەیدانەكەدا، هەروەها دیارترین ئامادەیی بوونی هێزەكانی حەشدی شەعبی كاتێك كە بەدی دەهێنێت كە فەتوای مەرجەعی ئایینی.
ئاماژەی بەوەشكرد: حكومەت و بەرپرسان و هێزە سیاسییەكانمان ئاگاداری ئەوەن كە دوژمنان دەیانەوێت دەسەڵاتی خەڵك لە مەیدانەكەدا بسەننەوە و كەس ڕێگە بەو كارە نادات، چونكە دوژمنان لە وڵاتدا خەریكی خۆ خەریككردنن.
ووتیشی: پێویستە یەكگرتوویی خێڵەكانمان و حەشدمان و پەیوەندیمان بە دەسەڵاتەوە بپارێزین بۆ ئەوەی ئامانجەكانمان سەقامگیری و پێشكەوتن و گەشەپێدان بگەین.