مالیكی پیرۆزبایی ساڵیادی دامەزراندنی سوپای كرد: گەلەكەمان هەردەم قەرزاری هەڵوێستە بوێرەكانی ئێوەیە

سیاسی
  • 5-01-2025, 20:37
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمڕۆ یەكشەممە سەرۆكی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا نوری مالیكی پیرۆزبایی 104 ساڵەی دامەزراندنی سوپای عێراقی كرد.
    مالیكی لە پۆستی بلۆگەكەیدا لەسەر پلاتفۆرمی X، دواتر ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) بەدواداچوونی بۆ كرد و ڕایگەیاند :  لە یادی 104 ساڵەی دامەزراندنی سوپای بوێری عێراق، بەرزترین پیرۆزبایی ئاراستەی پاڵەوانە ئازاكان دەكەین لە عێراق، سەمامی سەلامەتی وڵاتن، لە بەرگریكردن لێی و پاراستنی دەستكەوتەكانی
    هەروەها ووتیشی :  گەلەكەمان بە قەرزاری ئێوە و هەڵوێستە بوێرەكانتان لە بەرگریكردن لە دڵی نیشتمانە ئازیزەكەمان دەمێنێتەوە، هەروەها هەموو قوربانیدانی شەهیدە ڕاستگۆكانی میللەت بەرز دەنرخێنین و دەیانخەنە سەر گەشاوەترین لاپەڕەكانی مێژووی دێرینیان.
    لە كۆتاییدا وتی: هەموو ساڵێك سوپاكەمان قەڵغانی بەهێزی میللەتە، پارێزەری دڵسۆزی دەستكەوتەكانی و هاوبەشی سەرەكییە لە هەموو دەستكەوت و سەركەوتنەكاندا.