بەغدا - INA
سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران مەحمود مەشهەدانی ئەمڕۆ یەكشەممە، بەبۆنەی ڕۆژی بوێرانەی سوپای عێراق پیرۆزبایی كرد و ئاماژەی بەوەدا كە قوربانیدان و قارەمانێتیی هێزە چەكدارەكان وەك سەرچاوەی شانازی دەمێنێتەوە.
مەشهەدانی لە پۆستی بلۆگەكەیدا لەسەر پلاتفۆرمی (X)،دواتر ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) بەدواداچوونی بۆ كرد وتی : بەبۆنەی ڕۆژی سوپای بەجەرگانی عێراق، بەرزترین پیرۆزبایی ئاراستەی ڕۆڵەكانی هێزە چەكدارە بوێرەكانمان بە هەموو جۆر و پێكهاتەكانیانەوە دەكەین كە قەڵای داگیرنەكراوی نیشتمانە ئازیزەكەمان.
هەروەها بۆ هێزە چەكدارەكان ئاماژەی بەوەشكرد : قوربانیدان و قارەمانێتی ئێوە وەك مایەی سەرچاوەی شانازی بۆ هەموو عێراقییەكان دەمێنێتەوە، ئێوە ڕەمزی بوێری و خۆڕاگرین لەبەرامبەر هەموو تەحەددیاتەكاندا،هەموو ساڵێك ئێوە پارێزەری ئەو نیشتمان و قەڵغانە داگیرنەكراوەن.