بەغدا - INA
ئەمڕۆ یەكشەممە سكرتێری گشتیی رێكخراوی بەدر هادی عامری، لەگەڵ سەرۆك كۆمار عەبدولەتیف جەمال ڕەشید، بارودۆخی سیاسی، ئەمنی و ئابووری و ڕێگاكانی بەهێزكردنی پرۆسەی دیموكراسی لە وڵاتدا تاوتوێ كرد.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی ئەمینداری گشتی ڕێكخراوی بەدر لە بەیاننامەیەكدا كە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە : هادی عامری سكرتێری گشتی ڕێكخراوی بەدر لە نووسینگەكەی خۆی پێشوازی لە سەرۆك كۆمار عەبدولەتیف جەمال ڕەشید كرد و لە میانی دیدارەكەدا باسیان لە پێشهاتەكانی بارودۆخی سیاسی و ئەمنی و ئابووری لەسەر گۆڕەپانی ناوخۆ و نێودەوڵەتی كرد.
ئاماژەی بەوەشكرد: باس لەئامرازەكان بۆ بەهێزكردنی پرۆسەی دیموكراسی لەوڵاتدا لەڕێگەی پەسەندكردنی پرەنسیپی دیاڵۆگی بنیاتنەر لەنێونا هەموو لایەنە سیاسییەكان وهەروەها پێوویستی تێپەڕاندنی ئاستەنگەكانی بەروپێشخستنی ئاستی پەیوەندییەكانی نێوان حكومەتی فیدراڵی وهەرێمی كوردستان لەئاستە جیاجیاكاندا تاوتوێكرا.
هەروەها ووتیشی : لە كۆبوونەوەكەدا باس لەو هەوڵانە كرا كە حكومەت لەسەر ئاستی خزمەتگوزاری داوە، تیایدا ئاماژە بە گرنگی پاڵپشتیكردنی پڕۆسەی ئاوەدانكردنەوە و نۆژەنكردنەوە و پەرەپێدانی ژێرخانی ئابووری بە شێوەیەك كرا كە خواستەكانی هەموو خەڵك بەدیبهێنێت بۆ ژیانێكی سەقامگیری و ئاسایش و ئابووری.