سەرۆك وەزیران: پڕۆژەی ڕێگای گەشەپێدان هێزی عێراق لە ناوچەكەدا لە ڕووی سیاسی و ئابوورییەوە بەهێزتر دەكات

سیاسی
  • 5-01-2025, 17:11
  • +A -A

    بەغدا -  INA
    ئەمڕۆ یەكشەممە محەمەد شیاع سودانی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران پشتڕاستیكردەوە كە پڕۆژەی ڕێگای گەشەپێدان هێزی عێراق لە ناوچەكەدا بەهێزتر دەكات لە ڕووی سیاسی و ئابوورییەوە.
    نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆك وەزیران لە بەیاننامەیەكدا كە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە : محەمەد شیاع سودانی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران پێشوازی لە بەڕێوەبەری پەیمانگای عێراقی بۆ دیالۆگ عەباس ڕازی عامری كرد.
    ئاماژەی بەوەشكرد : لە میانی كۆبوونەوەكەدا سەرۆك وەزیران كورتەیەكی پێدرا سەبارەت بەوەی كە لیژنەی ئامادەكار چی دەكات بۆ دیالۆگی نێودەوڵەتیی حەوتەمی بەغدا، كە لە 22-23ی شوباتی 2025 لەژێر دروشمی ڕێگای گەشەپێدانی عێراق و هاوپەیمانی بەرژەوەندی و گرەوەكانی جیۆپۆلەتیكی.
    جەختیشی لەوە كردەوە:  كە پڕۆژەی ڕێگای گەشەپێدان هێزی عێراق لە ناوچەكەدا لە ڕوانگەی سیاسی و ئابوورییەوە بەرز دەكاتەوە، ئاماژەی بەوەشكرد، هەڵبژاردنی ئەم تەوەرە دەكەوێتە چوارچێوەی بەرژەوەندییە گەورەكەی عێراق بۆ پڕۆژەكە، ئەمەش ڕۆڵێكی سەرەكی بە وڵات دەبەخشێت لە سیستەمی ناوچەییدا وەك خاڵێكی گرنگی پەیوەندی نێوان ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوا.
    سودانی چاودێری خۆی بۆ ئەم گردبوونەوەی ساڵانەی نێودەوڵەتی دەربڕی كە لەلایەن بەغدای پایتەختەوە میوانداری دەكرێت، كە تیایدا گروپێكی نوخبەی گرنگترین بڕیاردەرانی ناوچەكە و جیهان میوانداری دەكرێن.