ڕاوێژكاری حكومەت: جوڵەیەك هەیە بۆ بەرهەمهێنانی شیری منداڵان لەناوخۆ بە هاوكاری كۆمپانیایەكی نێودەوڵەتی

ناوخۆ
  • 5-01-2025, 16:22
  • +A -A

    بەغدا - INA -  حەسەن فەواز
    ئەمڕۆ یەكشەممە محەمەد نەجاڕ ڕاوێژكاری سەرۆك وەزیران بۆ كاروباری وەبەرهێنان، نیازی واژۆكردنی 12 ڕێكەوتنی نوێی وەبەرهێنانی لەگەڵ كۆمپانیا نێودەوڵەتییەكان ڕاگەیاند، هاوكات ئاماژە بە هەنگاوێك دەكات بۆ بەرهەمهێنانی شیری منداڵان لە ناوخۆدا.
    نەجاڕ بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند: حكومەت بەنیازە لانیكەم لە ماوەی سێ مانگی داهاتوودا 10 بۆ 12 ڕێككەوتنی نوێی وەبەرهێنان واژۆ بكات، لەگەڵ كۆمپانیا ئەمریكی و بەریتانی و فەرەنسییەكان.
    ڕوونیشیكردەوە : رێككەوتنەكان بوارە جیاجیاكان لەخۆدەگرن، لەوانەش كەرتی عەمباركردنی وزە، كە بوارێكی نوێیە بە ئامانجی پاڵپشتیكردنی تۆڕی كارەبا لەكاتی پێویستیدا، هەروەها پرۆژەیەكی گرنگی پەیوەست بە بەرهەمهێنانی شیری منداڵان وەك شیری، كە شیری منداڵان لەبازاڕی عێراق ڕێكنەخراوە، و 66 براند لەخۆدەگرێت، كە زۆرێكیان ئەو بەها خۆراكییەیان نییە كە پێویستە بۆ منداڵان.
    ووتیشی: لە ئێستادا كار لەسەر دروستكردنی هاوبەشییەك لەگەڵ كۆمپانیایەكی گەورەی نێودەوڵەتی دەكەین بۆ بەرهەمهێنانی شیری منداڵان لە ئاستی ناوخۆیی لە عێراقدا.