بەغدا - INA
ئەمڕۆ یەكشەممە بەشی ژمێریاری وەزارەتی دارایی، پارەداركردنی ڕاستەوخۆی مووچەی خانەنشینانی مەدەنی و سەربازی و چاودێری كۆمەڵایەتی بۆ مانگی 1ی ڕاگەیاند، دووپاتیدەكاتەوە كە هیچ كەمیی نەختینەیی دارایی نییە كە مووچەی فەرمانبەران دەگرێتەوە.
لە بەیاننامەێكی بەڕێوەبەرایەتییەكەدا كە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە و تێیدا هاتووە : مووچەی خانەنشینانی مەدەنی و سەربازی و چاودێری كۆمەڵایەتی بۆ مانگی یەك بۆ هەژماری دەستەی خانەنشینی نیشتمانی دابینكراوە، كە خەرج دەكرێت لە ڕێگەی بانكەكانی ڕافیدەین و ڕەشیدەوە.
ئاماژە بەوەشكراوە : ئەو خانەنشینانەی (مەدەنی و سەربازی) كە نامەی كورتیان پێدەگات دەتوانن سەردانی لقی بانكەكان یان شوێنەكانی ATM بكەن لە بەغدا و پارێزگاكان بۆ وەرگرتنی مووچەكانیان.
ئاماژەی بەوەشكرد : موچەی خانەنشینان و بەشی چاودێری بە تەواوی پارێزراوە و دابینكراوە، و هیچ كەمی نەختینەیی دارایی نییە كە مووچەكان بگرێتەوە و جەختیشی لەوە كردەوە كە هە ئەو موو دەنگۆ و پڕوپاگندانە پێچەوانەیە و بێ بنەمایە و بە تەواوی دوورە لە ڕاستییەوە.