محەمەداوی: سوپای عێراق گەشتێكی دوور و درێژی لەپاڵەوانیەتی و سەركەوتن هەیە

ئەمنی
  • 5-01-2025, 15:13
  • +A -A

    بەغدا - INA- فاتیمە ڕەحمە
    ئەمڕۆ یەك شەممە جێگری فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكان فەریقی یەكەمی روكن قەیس محەمەداوی ئەمڕۆ یەكشەممە، دووپاتیكردەوە كە سوپای عێراق بەردەوامە لە پەرەپێدان و بەدەستهێنانی دەستكەوتی گرنگ لە ڕێكخستن و ڕاهێناندا و ئاماژەی بەوەشكرد، هەوڵی حكومەت هەیە بۆ خێراكردنی پڕچەككردنی سوپا بە چەكی ستراتیژی لە بنەچەی جیاوازوە.
    محەمەداوی بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند: سوپای بوێری عێراق گەشتێكی دوورودرێژ و نەمری قارەمانێتی و سەركەوتن و پێگەی شەرەفمەندانەیە و بە درێژایی ڕێبازی سەركەوتنی خۆی و تەمەنە درێژەكەی كە گەیشتە 104 ساڵ  و وێستگەی نەمری تۆماركرد .
    هەروەها ووتیشی : ئەزموون و شارەزایی و مامۆستایان و سەركردە و پلەكانی ئەم سوپایە گەورەیە بە ئامادەیی دەمێننەوە و سەرەڕای هەندێك لەو ئەزموونە تاڵانەی كە سوپا پێیدا تێپەڕیوە، بەتایبەتی لە ساڵی 2014دا، بناغە پتەوەكەی، مێژووە دێرینەكەی، نیشتمانپەروەرییەكەی لە ئەندامەكانی، پیشەیی بوونیان، و باوەڕی ڕەهایان بە دادپەروەری شەڕ و ناكۆكییەكان لە بەرگریكردن لە عێراق و عێراقییەكان، هەموویان هۆكار و پێكهاتە بوون كە وای لێكرد سەرهەڵبداتەوە، و بەشێكی گەورە و كاریگەر بێت لەگەڵ باقی كەرتە ئەمنییە جیاوازەكان لە بەدەستهێنانی سەركەوتنێكی سەربازی بەردەوام لەسەر دەوڵەتی خورافەلە ساڵی 2017.
    ئاماژەی بەوەشكرد : ئەزموونە كەڵەكەبووەكانی سوپای عێراقمان و سوودوەرگرتن لە هەموو ئەو وانەیەی لە شەڕەكانی ڕزگاریخوازی فێربووە، وایكردووە هەنگاوی زۆر گرنگ لە ئاستی ڕێكخستن و ڕاهێنان و كراوەیی و مانۆڕكردندا بەدەستبهێنێت جگە لەوەش، یەكەكانی یەدەگی زیادە پێكهێنراون بۆ بەهێزكردنی یەكەكان.
    جەختیشی كردەوە : وەزارەتی بەرگری و سەرۆكی ئەركانی سوپای عێراق، بە بەدواداچوون و ڕێنمایی و پاڵپشتیی فەرماندەی گشتیی هێزە چەكدارەكان محەمەد شیاع سودانی، بەردەوامن لە كاركردن بۆ خێراتركردنی تەواوكردنی كارەكانی و هەموو شتێك پەیوەندی بە چەكی ستراتیژی پێشكەوتووەوە هەیە، كە لە بنەچەی جیاوازەوە هاتوون.
    ڕوونیشیكردەوە : پلانی ستراتیژی لە ژێر ڕۆشنایی خێراتربوون و نوێبوونەوەی تەحەددیاتەكان، پێویستی بە نوێكردنەوەی بەردەوام و پێداچوونەوە بە دۆسیەكانی چەك و كەلوپەل هەیە، جگە لە ڕێكخستن و پلان بۆ كراوەیی و مانۆڕ، بۆ ئەوەی بگونجێت لەگەڵ سروشتی ئەو تەحەدا و ئەولەویەتەكانی هەڕەشە، لێرەوە گرنگی ڕەچاوكردنی دروست و كاری هەواڵگری كاریگەر و چالاككردنی هاوبەشی بە شێوەیەك كە بە دەستوور و یاساكان و بەرژەوەندی عێراق.
    لەكۆتایی ووتیشی : هەروەها بەهێزكردنی چەمكی ئاسایش بۆ ئەوەی هەمەلایەنە بێت، و تەنها لە لایەنی سەربازی و ئەمنیدا سنوردار نەبێت، یەكێكە لەو بناغە پتەوانەی كە بەشدارە لە چەسپاندن و پەرەپێدانی كەرتی ئەمنی بە هەموو ناوەكانییەوە، و ئەمەش دەبێت بگرێتەوە و ئاسایشی ئابووری، پیشەسازی، كشتوكاڵی و پەروەردەیی، هەروەها سیستەمەكانی ئاسایشی بەها گەورەكان و میراتی عێراق  بەجۆرێك كە چەمكی ئاسایشی گشتگیر یەكبخرێت بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هەموو تەحەددیات و قەیرانەكان.