ڕۆشنبیری: ئەمڕۆ هاوكاری بۆ ڕۆژنامەنووسان و نووسەران و هونەرمەندان دەست پێدەكات

ناوخۆ
  • 5-01-2025, 14:40
  • +A -A

    بەغدا - INA-  محەمەد تاَلبی
    ئەمڕۆ یەك شەممە وەزارەتی ڕۆشنبیری ڕایدەگەیەنێت هاوكاری بۆ ڕۆژنامەنوسان و نوسەران و هونەرمەندان دەستپێدەكات.
    فازڵ بەدران یاریدەدەری ئەمینداری وەزارەت بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند: ئەمڕۆ هاوكاری هاندان بۆ ڕۆژنامەنووسان و نووسەران و هونەرمەندان دەستپێدەكات.
    ئاماژەی بەوەشكردووە : ئەو هاوكارییە دابەشكراوە بەسەر بەشەكانی (ا،ب،ج).
    پێشتر وەزارەتی ڕۆشنبیری و گەشتوگوزار و  شوێنەوار دابینكردنی بودجەی هاوكارییەك بۆ ڕۆژنامەنووسان و نووسەران و هونەرمەندان ڕاگەیاند.
    وتەبێژی وەزارەتی ڕۆشنبیری، ئەحمەد عەلیاوی بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند: بڕی ئەو هاوكارییە بۆ ڕۆژنامەنووسان و هونەرمەندان و نووسەران لە هەژماری وەزارەتی ڕۆشنبیری دابینكراوە.
    ئاماژەی بەوەشكرد:  هیوادارە لە چەند ڕۆژی داهاتوودا دەست بكرێت بەدابەشكردنی پارەكە.