بەغدا - INA
ئەمڕۆ یەكشەممە محەممەد شیاع سودانی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران بڕیاریدا چوارشەممەی داهاتوو سەردانێكی فەرمی بۆ كۆماری ئێران بكات.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆك وەزیران لە بەیاننامەیەكدا كە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە : محەمەد شیاع سودانی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران بەنیازە ڕۆژی چوارشەممەی داهاتوو سەردانێكی فەرمی بۆ كۆماری ئیسلامی ئێران ئەنجام بدات،رۆژی چوارشەممەی داهاتوو رێكەوتی 8-1-2025
لە بەیاننامەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە : سەردانەكە گفتوگۆكردن لەسەر پەیوەندییە دووقۆڵییەكانی نێوان هەردوو وڵات و ڕێگاكانی بەهێزكردنیان لەخۆدەگرێت، لەبەر ڕۆشنایی ئەوەی لە سەردانەكەی مەسعوود پزیشكیان، سەرۆك كۆماری ئێران بۆ بەغدا لە مانگی ئەیلولی ساڵی ڕابردوو هات و هەروەها ئەو پێشهاتانەی لەناوچەكەدا ڕوودەدەن.