ناوخۆ: خوێندكارێكی كۆلێژی ئیسرا دەستگیركرا كە سێ كەسی برینداركرد

ئەمنی
  • 5-01-2025, 12:58
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمڕۆ یەكشەممە وەزارەتی ناوخۆ دەستگیركردنی خوێندكارێكی كۆلێژی ئیسرا لە بەغدای ڕاگەیاند، كە پاسەوانێكی كۆلێژەكە و دوو خوێندكاری بریندار دەكات.
    عەمید میقداد میری وتەبێژی وەزارەتەكە لە بەیاننامەیەكدا كە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە : هێزێك لە فەرماندەیی پۆلیسی بەغدا  رەسافە توانیویانە خوێندكارێكی كۆلێژی ئیسرا لە بەغدا دەستگیربكەن.
    ئاماژەی بەوەشكرد : ئۆپڕاسیۆنی دەستگیركردنی ئەم خوێندكارە لەئەنجامی تەقەكردن لە یەكێك لە پاسەوانانی كۆلێژ و دوو خوێندكار بووە بەهۆی شەڕێك كە لەنێوانیاندا ڕوویداوە و ئاماژەی بەوەشكرد : سەركردایەتی پۆلیس دەستیكردووە بە كردنەوەی لێكۆڵینەوە بۆ زانینی بارودۆخی ڕووداوەكە و گرتنە بەری ڕێوشوێنی یاسایی پێویست.
    ئاماژەی بەوەشكردووە : باری تەندروستی بریندارەكان جێگیرە و گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانە بۆ وەرگرتنی چارەسەر.