بەغدا - INA
ئەمڕۆ یەكشەممە، دەستەی خانەنشینی نیشتمانی پشتڕاستی كردەوە كە مووچەی خانەنشینان بە تەواوی پارێزراوە، هاوكات داوا لە سەرجەم بانكەكان دەكات ڕێكارەكانی خەرجكردنی مووچەی خانەنشینی تەواو بكەن.
بەیاننامەیەكی دەستەكە كە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە و تێیدا هاتووە : هەندێك ماڵپەڕی سۆشیال میدیا هەواڵ و ڕوونكردنەوەی جۆراوجۆریان سەبارەت بە هۆكاری دواكەوتنی خەرجكردنی مووچەی خانەنشینان بۆ مانگی 1ی 2025 بڵاوكردەوە، دڵنیایی دەداتە تەواوی توێژی خانەنشینەكان كە مووچەكانیان بە تەواوی پارێزراوە، و هیچ كەمیی نەختینەیی دارایی نییە كە مووچەكان دەگرێتەوە.
ئاماژەی بەوەشكرد : هەموو ئەو دەنگۆ و پڕوپاگندانەی بڵاوكراونەتەوە جگە لە قسەو باسە و پێشبینی لەسەر هیچ بنەمایەكی نیە و دوورە لە راستی و واقیع،ئاماژەی بەوەشكرد هەموو رێكارەكان تەواوكراون لەباركردنی داتای خانەنشینی بۆ مانگی (1) ساڵی 2025 وبەپێس بەرواری دیاریكراو لە 31-12-2024 ڕەوانەی بانكەكان كراوە بەمەبەستی تەواوكردنی ڕێكارەكانی خەرجكردن لە چوارچێوەی پلانی دەستەكەدا كە پێشتر دەستیكردبوو بۆ خەرجكردنی مووچەی خانەنشینی لە یەكەم ڕۆژی هەموو مانگێكدا، و پابەندە بەم پلانەوە.
ئاماژەی بەوەشكرد : ئەگەر یەكەم ڕۆژی مانگ بكەوێتە پشووی فەرمی (وەك ئەوەی لە 1ی 1ی 2025 ڕوویدا)، خەرجكردنی مووچە دەگوازرێتەوە بۆ ڕۆژی دواتر، ڕوونیشیكردەوە ئەوەی لە 2ی 1ی 2025 ڕوویدا، ئەوەیە كە بانكەكان نەیانتوانی لە تەواوكردنی ڕێكارەكانی خەرجكردن بەهۆی ڕێنمایی بانكی ناوەندی بۆ ڕاگرتنی كاركردن لە بانكەكاندا، كە بووە هۆی دواكەوتنی خەرجكردنی مووچەی خانەنشینان لە پێنجشەممە 1/2/2025.
دەستەكە داوای لە سەرجەم بانكەكان كردووە لە ئەمڕۆ یەكشەممە 5/1/2025ەوە ڕێكارەكانی خەرجكردنی مووچەی خانەنشینی تەواو بكەن، دوای ئەوەی دەوامیان دەستپێكردەوە.