بەغدا - INA
ئەمڕۆ یەكشەممە دەسەتی كەشناسی وردەكارییەكانی بارودۆخی كەشوهەوای وڵاتی بۆ ڕۆژانی داهاتوو ڕاگەیاند، هاوكات پێشبینی بارانبارین و هەورە بروسكە و بەرزبوونەوەی پلەكانی گەرما دەكات.
لە بەیاننامەیەكی دەستەكەدا كە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە و تێیدا هاتووە : سبەی دووشەممە، كەشوهەوا نیمچە هەور بۆ هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ بارینی باران كە ڕەنگە لە چەند شوێنێك لە ناوچەكانی ناوەڕاست و باشوور لە هەندێك كاتدا هەورە تریشقە بێت، و پلەكانی گەرما هاوشێوەی ڕۆژی پێشوو دەبن لە سەرجەم ناوچەكانی وڵات، ئاماژەیە بۆ ئەوەی زۆرترین پلەكانی گەرما بۆ سبەینێ لە دهۆك و نەینەوا 16، سلێمانی 13، هەولێر 15، سەڵاحەدین 17، ئەنبار 14، نەجەف ئەشرەف، دیوانیە، كەربەلای پیرۆز، بابل، بەغدا 18، موسەننا، زیقار، بەسرە 19.
ئاماژەی بەوەشكرد : رۆژی سێشەممە كەشوهەوای ناوچەكانی ناوەڕاست و باشوور هەور دەبێت لەگەڵ بارینی بارانێكی سووك بۆ مامناوەند، هەندێكجاریش هەورە بروسكە دەبێت، بەتایبەتی لە ناوچەكانی ناوەڕاست، هاوكات كەشوهەوا لە ناوچەكانی باكور ساماڵ بۆ نیمچە هەور دەبێت، هەروەها پلەكانی گەرماش نزیكە لە ناوچەی باكوور ، لە كاتێكدا لە ناوچەكانی ناوەڕاست و باشوور چەند پلەیەك دادەبەزێت.
ڕۆژی چوارشەممەی داهاتوو كەشوهەوا لە ناوچەكانی ناوەڕاست و باكور ساماڵ بۆ نیمچە هەور دەبێت، هاوكات كەشوهەوا لە ناوچەكانی باشوور لەگەڵ بارانبارینی پەرشوبڵاودا دەبێت، دوای ئەوە كەشوهەوا وردە وردە دەگۆڕێت بۆ ئەوەی ڕوون دەبێتەوە، هەروەها پلەكانی گەرما كەمێك بەرزدەبنەوە لە ناوچەكانی ناوەڕاست و باكوور، لە كاتێكدا لە ناوچەی باشوور نزیك دەبێتەوە.
بارودۆخی كەشوهەوا بۆ پێنجشەممەی داهاتوو ساماڵ دەبێت لەگەڵ هەندێك هەور، پلەكانی گەرماش كەمێك بەرزدەبنەوە لە سەرتاسەری وڵاتدا.