بەغدا -INA
سەرۆک وەزیران و جێگری یەکەمی سەرۆکی پەرلەمان هاوئاهەنگیی نێوان هەردوو دەسەڵات تاوتوێ دەکەن.
ئەمڕۆ شەممە" محەمەد شیاع سودانی" سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران و "موحسین مەندەلاوی" جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران،هاوئاهەنگیی نێوان دەسەڵاتی بەڕێوەبردن و یاسادانانیان تاوتوێ کرد.
بەپێی ڕاگەیەندراوێکی نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران کەبۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی،تیایدا هاتووە : لە دیدارەکەدا دوایین گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە تاوتوێ کراون.
هەروەك،باس لە ڕێگاکانی پشتگیریکردنی هاوئاهەنگی نێوان هەردوو دەسەڵاتی بەڕێوەبردن و یاسادانان کرا، بۆ جێبەجێکردنی بەرنامەی حکومەت بە هەموو ئەولەوییەتەکانییەوە.
هەر بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە : لەدیدارەکەدا باس لە چالاککردنی ئەو بەرنامە ئابوورییانە کرا کە ئامانجیان بەهێزکردنی ئابووریی نانەوتییە و پشتگیریکردنی ڕۆڵی کەرتی تایبەت و پاڵپشتیکردنی دامەزراوە حکومییەکانە لە جێبەجێکردنی ئەرکە خزمەتگوزاری و گەشەپێدانەکانیان.