بەغدا-INA
ئەمڕۆ شەممە"عەدنان دەرجال"سەرۆکی یەکێتی تۆپی پێی عێراق،ڕایگەیاند : کە "حوسێن سەعید" ئەستێرەی پێشووی هەڵبژاردەی نیشتمانی و گۆڵکاری پاڵەوانێتییەکانی جامی کەنداو، یەکێکە لە هێما دیارەکانی تۆپی پێی عێراق و خاوەنی مێژوویەکی پڕشنگدار و تۆمارێکی زێڕینە.
بەپێی ڕاگەیەندراوێکی یەکێتیی تۆپی پێ عێراقی کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی،تیایدا هاتوور : "دەرجال" سوپاس و پێزانینی خۆی ئاڕاستەی "حوسێن سەعید " کردووە،بۆ ئەو هەوڵە بێوچانانەی کە بۆ بەرزکردنەوەی ناوی عێراق لە هەموو بۆنە وەرزشییەکاندا داویەتی،لەو کاتەوەی کە نوێنەرایەتی هەڵبژاردە نیشتمانی کردووە و چەندین نازناو و پاڵەوانێتی بەدەست هێناوە.
دەرجاڵ لەدرێژەی قسەکانیدا ووتی : "حوسێن سەعید " یەکێکە لە هێما دیارەکانی تۆپی پێی عێراق و لەو ئەستێرە بەتوانایانەی کە دەرکەوتن و ڕۆڵێکی ڕاستەقینەیان لە نوێنەرایەتیکردنی هەڵبژاردەی نیشتماندا هەبوو بە جوانترین شێوە،هەر بۆیە هەڵبژێردرا تاکو لە ڕیزی ئەفسانەکانی تۆپی پێی کەنداودا بێت کە لەجامی 26ی کەنداو لە کوەیت ڕێزیان لێگیرا، چونکە خاوەنی مێژوویەکی پڕشنگدار و تۆمارێکی زێڕینە.