بەغدا-INA
ئەمینداری گشتیی بزووتنەوەی عەسائیبی ئەهلی حەق و سەرۆک کۆمار گرنگیی یەکڕیزیی نیشتمانی دووپات دەکەنەوە
لە دیدارێکی هاوبەشدا"شێخ قەیس خەزعەلی" ئەمینداری گشتیی بزووتنەوەی عەسائیبی ئەهلی حەق و "عەبدوللەتیف جەمال ڕەشید" سەرۆک کۆمار، جەختیان لەسەر گرنگیی یەکخستنی ڕیزەکانی نیشتمانی و پتەوکردنی لێکتێگەیشتن لە نێوان هێزە سیاسییەکان بۆ پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاکانی وڵات کردەوە.
بەپێی ڕاگەیەندراوێکی نووسینگەی ئەمینداری گشتیی بزووتنەوەی عەسائیبی ئەهلی حەق کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی،تیایدا هاتوور : شێخ "قەیس خەزعەلی لە بەغدا پێشوازی لە سەرۆک کۆمار کرد و لە دیدارەکەدا، باس لە ئاستەنگەکانی بەردەم عێراق لە قۆناغی ئێستادا و چۆنیەتی ڕووبەڕووبوونەوەیان لە ڕێگەی بەهێزکردنی هەڵوێستی نیشتمانییەوە کرا.
وەک ڕاگەیەندراوەکە ئاماژەی پێداوە : هەردوو لا جەختیان لەسەر گرنگیی یەکڕیزیی نیشتمانی و پتەوکردنی لێکتێگەیشتن لە نێوان هێزە سیاسییەکان کردەوە بۆ بەدیهێنانی بەرژەوەندییە باڵاکانی وڵات.
هەر بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە : هەروەها هەوڵەکان بۆ بەدیهێنانی سەقامگیریی ناوخۆیی، وەک بنەڕەتێکی سەرەکی بۆ پێشخستنی دۆخی وڵات و بەدیهێنانی خواستەکانی گەلی عێراق، تاوتوێ کران.
لەدرێژەی ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە : سەرۆک کۆمار داوای کرد گوتارێکی نیشتمانیی یەکگرتوو پیادە بکرێت کە ڕۆحی سەر بە نیشتمان بوون بنوێنێت و ڕیزەکان لە ڕووبەڕووبوونەوەی ئاستەنگە هاوبەشەکاندا یەک بخات، هەروەك جەختی لەسەر ڕۆڵی هێزە سیاسییەکان لە چەسپاندنی چەمکی هاوبەشیی نیشتمانی کردەوە.
لەکۆتایی ڕاگەیەندراوەکەدا هاتوو : هەردوولا لەسەر پێویستیی بەردەوامیی دیالۆگ و هەماهەنگی لە نێوان لایەنە جیاوازەکان ڕێککەوتن،بۆ بەدیهێنانی بەرژەوەندییە باڵا نیشتمانییەکان و تێپەڕاندنی ئاستەنگەکانی ئێستا،بە شێوەیەک کە خواستەکانی گەلی عێراق بۆ داهاتوویەکی باشتر بەرجەستە بکات.