بەغدا-INA
ئەمڕۆ شەممە"نوری مالیکی"سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا، هۆشداریدا لە پیلانێکی کیانی زایۆنی بۆ دابەشکردنی ناوچەکە.
مالیکی لەمیانی وتەیەکیدا لە بۆنەیەک لە نەجەف کە بۆ یادکردنەوەی سەرکردەکانی نەسر بەرێوەچوو و پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ئامادەی بوو - وتی: دوژمن هەوڵی هاندانی ئێوە و ڕۆڵەکانتان دەدات بۆ ئەنجامدانی کاری تێکدەرانە لەسەر بنەمای توانای گۆڕینی واقیعی ئێستای دەوڵەتانی ناوچەکە، بەڵام ئەوان کار دەکەن و شکستێکی گەورە دەخۆن و ئەم دەوڵەتانە بە یەکگرتوو دەمێننەوە بۆ پاراستنی ناوچەکە.
هەروەک ووتیشی : ئێستا ئەرکەکەمان ئاڵۆزتر بووە، پێشتر تەنها دەمانویست غەززە و باشووری لوبنان بپارێزین، بەڵام ئەمڕۆ ئەرکمانە ئەو ناوچەیە بپارێزین کە بەهۆی ڕووخانی دەسەڵاتی پێشوی سوریاوە زیاتر کەوتووەتە بەر پێشێلکاری و دوژمنکاری.
مالیکی روونیشیکردەوە : ئەم پڕۆژەیە لە ساڵی 1968 و 1982 نووسراوەتەوە بۆ دابەشکردنی دەوڵەتانی دەوروبەری کیانی زایۆنی بۆ کانتۆنی بچووک، تاکو کەس نەتوانێت بەرەنگاری ئەم کیانە ببێتەوە و ئەم دەوڵەتانە نەتوانن هاوپەیمانێتی دروست بکەن بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئەم مەترسییە بەردەوامە.
ئاشکراشیکرد : ئەوەی لە سوریا ڕوویدا لەوانەیە سەرەتایەک بێت بۆ بەردەوامبوون لە پرۆسەی دابەشکردنی دەوڵەتانی ناوچەکە و لاوازکردنیان بۆ دەوڵەتۆچکەی بچووک کە ناتوانن بەرەنگاری سەهیۆنیزم ببنەوە.