بەغدا-INA
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی هاتوچۆ بڕیاری داوە هەفتەی داهاتوو هەڵمەتێکی تایبەت ئەنجام بدات، بۆ لێپێچینەوە لەو کەسانەی کە سەرەڕای وەرگرتنی مۆڵەتی ساڵانەی ئۆتۆمبێلەکانیان، هێشتا تابلۆی نوێی ئۆتۆمبێلەکانیان نەبەستووە.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی هاتوچۆ لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی،تیایدا هاتووە : کە هەڵمەتەکە دوو گروپی خاوەن ئۆتۆمبێل دەگرێتەوە:
یەکەم: ئەوانەی کە مۆڵەتی ساڵانەیان وەرگرتووە، بەڵام تابلۆی نوێی ئۆتۆمبێلیان نەبەستووە.
دووەم: ئەوانەی کە پشکنینی کاتییان هەیە و ماوەی یاساییان تێپەڕاندووە، بەڵام بۆ تۆمارکردنی یەکجارەکی ئۆتۆمبێلەکانیان سەردانی فەرمانگەکانی هاتوچۆیان نەکردووە.
وەک لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: ئەم هەنگاوە لە چوارچێوەی ڕێکخستنەوەی کاروباری هاتوچۆ و جێبەجێکردنی یاسا و ڕێنماییە کارپێکراوەکاندا دێت.