بەغدا-INA
ئەمڕۆ شەممە،وەزارەتی کشتوکاڵ ڕایگەیاند : کە عێراق 13 جۆر بەرهەمی کشتوکاڵی هەناردە دەکات و پلانیشی هەیە بۆ زیادکردنی ڕێژەی هەناردەکردن لەو بەرهەمانەی کە لە بازاڕی ناوخۆدا زیادەن.
"میساق عەبدولحسێن"بریکاری وەزارەتی کشتوکاڵ، بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند : کە وەزارەت دەستی کردوە بە کەمکردنەوەی بەفیڕۆدانی سەرچاوەکانی ئاو لە ڕێگەی بەکارهێنانی تەکنیکی نوێی ئاودێری.
"عەبدولحسێن " ئاماژەی بەوەش کرد کە هاوردە و هەناردە بەشێکن لە پڕۆسەی کشتوکاڵی لە هەموو وڵاتانی جیهان،و عێراقیش هەندێک بەرهەمی کشتوکاڵی هاوردە دەکات،بەتایبەت میوە،بەهۆی بەرزی پلەی گەرما و زیادبوونی ڕێژەی خوێ لە زەوییە کشتوکاڵییەکان،هەروەك عێراق 13 جۆر بەرهەمی کشتوکاڵی هەناردە دەکات، لەوانە (پەتاتە و خورما و ئالیک).