بەغدا-INA
وەزارەتی کۆچ و کۆچبەران: پێشنیازەکانمان پێشکەشی سەرۆک وەزیران کردووە بۆ گەڕاندنەوەی ئاوارەکانی کەمپی هۆڵ
ئەمرۆ شەممەدا وەزارەتی کۆچ و کۆچبەران ڕایگەیاند : کە کۆمەڵێک ڕاسپاردەیان پێشکەشی "محەمەد شیاع سودانی" سەرۆک وەزیران کردووە،سەبارەت بە گەڕاندنەوەی ئەو ئاوارە عێراقییانەی کەمپی هۆڵ کە لە کێشەی ئەمنی تێوەنەگڵاون. وەزارەت ڕوونیشی کردەوە کە هیچ بەربەستێک نییە لە بەردەم گەڕانەوەی خۆبەخشانەی ئاوارەکان.
"کەریم نووری" بریکاری وەزارەتی کۆچ و کۆچبەران،لە لێدوانێکیدا بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ڕایگەیاند: بە ئامادەبوونی ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی و هاوبەشە سەربازییەکان و دەزگای هەواڵگری و وەزارەتی کۆچ، کۆبوونەوەی لیژنەی باڵا، بۆ هەڵسەنگاندنی بڕیارەکانی قۆناغی پێشوو بەڕێوەچوو
وتیشی: کۆمەڵێک ڕاسپاردەمان بۆ قۆناغی داهاتوو پێشکەشی سەرۆک وەزیران کردووە بۆ لێکۆڵینەوە و پەسەندکردن، هەروەها دانانی دیدێکی تەواو بۆ گەڕاندنەوەی ئەو عێراقییانەی لە کەمپی هۆڵ ماون و تێوەنەگڵاون لە کێشەی ئەمنی .
"کەریم نووری" جەختی کردەوە کە وەزارەت بە پەرۆشەوە کار دەکات بۆ کۆتایی هێنان بەم دۆسیەیە و دۆسیەی ئاوارەکان بەگشتی.
ئاماژەی بەوەش کرد کە گۆڕانکارییە نوێیەکان پێویست دەکەن هەنگاوی خێرا بنێین بۆ کۆتایی هێنان بەم دۆسیەیە.
هەروەك ڕوونیکردەوە : ئاستەنگەکان زۆر نەبوون و توانراوە هەندێک کێشە چارەسەر بکرێن و کەم بکرێنەوە،و هیچ کێشەیەکی ڕاستەقینە نییە کە ڕێگر بێت لە گەڕانەویان، چونکە گەڕانەوەکە خۆبەخشانەیە .
لە کۆتاییدا قسەکانید "کەریم نوری " وتی: هیوادارین قۆناغی داهاتوو، قۆناغی عێراقێک بێت بەبێ کەمپ و ئاوارە.