بەغدا-INA
وەزارەتی ناوخۆ ڕایگەیاند : کە پلانە ئەمنییەکەی تایبەت بە بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمەکانی یادی شەهیدبوونی ئیمام عەلی هادی (سەلامی لێ بێت) بە سەرکەوتوویی جێبەجێ کرا.
لیوا ڕوکن "ئەحمەد حاتم ئەسەدی" فەرماندەی ناوچەی سامەڕای پۆلیسی فیدراڵی،لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی،تیایدا هاتووە : کە هێزە ئەمنییەکان توانیویانە پارێزگاری لە سەلامەتی سەردانکەران و بەشداربووانی ئەم بۆنە ئایینییە بکەن و ڕێگری لە هەر جۆرە پێشێلکارییەک بکەن.
هاوکات،وەزارەت سوپاسی هەموو ئەو لایەنانەی کرد کە هاوکاری و هەماهەنگییان لەگەڵ هێزە ئەمنییەکان کردووە بۆ سەرکەوتنی ئەم پلانە،هەروەها دەستخۆشی لە هاوڵاتیانیش کرد بۆ پابەندبوونیان بە ڕێنماییە ئەمنییەکان.