سەرۆک وەزیران : حکومەت هەموو پێداویستییەکانی پیشەسازی دەرمانی پێشکەوتووی لە عێراق دابین کردووە

ناوخۆ
  • 4-01-2025, 17:28
  • +A -A

    ەغدا-INA
    ئەمڕۆ شەممە"محەمەد شیاع سودانی " سەرۆک وەزیران،ڕایگەیاند کە حکومەت هەموو پێداویستییەکانی بۆ دڵنیابوون لە بەرهەمهێنانی دەرمانی پێشکەوتوو لە عێراق دابین کردووە،هەروەك ئاشکراشیکرد کە ڕێژەی گرێبەستەکانی (کیمادیا)لەگەڵ کۆمپانیا ناوخۆییە نیشتیمانیەکان بە ڕێژەی10 ٪‎ەوە بەرزبووەتەوە بۆ ڕێژەی 
    35٪‎.نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیران لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ناردوویەتی، تیایدا هاتووە :"محەمەد شیاع سودانی" سەرۆک وەزیران،لەمیانی دیدارێکدا لەگەڵ ژمارەیەک پزیشکی ئافرەتی عێراقی،ستایشی ڕۆڵی گەورەی ستافی پزیشکی بەتایبەت پزیشکە ئافرەتەکانی کرد و ئاماژەی بەوەدا:  کە ڕێژەی پزیشکی ئافرەت لە پزیشکی پیاو زیاترە لە دابینکردنی خزمەتگوزارییە تەندروستییەکان بۆ هاوڵاتیان.
    ▪سودانی گرنگترین ڕۆڵی ئافرەتانی لە چەند خاڵێکدا خستەڕوو :
    - ئافرەت بەشێکی گرنگە لە پرۆسەی بنیاتنان.
    - ئەنجومەنی باڵای ئافرەتان دەروازەی پەیوەندی نێوان حکومەت و ئافرەتانە.
    - پێویستە پزیشکی ئافرەتی عێراقی پێگەی گرنگی هەبێت لە پۆستە باڵاکانی وەزارەتی تەندروستی.
    ▪سەبارەت بە پەرەپێدانی کەرتی تەندروستی سەرۆک وەزیران ووتی :
    - گرنگی زۆر دراوە بە تەواوکردنی نەخۆشخانە دواکەوتووەکان.
    - سێ نەخۆشخانەی نوێ لە بەغدا دەخرێنە خزمەتەوە لەم ساڵدا.
    - سیستەمی بەڕێوەبردن و کارپێکردنی هاوبەش لە حەوت نەخۆشخانە جێبەجێ کراوە.
    - گرنگی تایبەت دراوە بە سەنتەرە پسپۆڕییەکان و بودجەی تایبەتیان بۆ دابین کراوە.
    ▪سەبارەت بە پیشەسازی دەرمان سودانی ووتی :
    - هەنگاوی گەورە لە پیشەسازی دەرمانسازی ناوخۆیی نراوە
    - گرێبەستەکانی کیمادیا لەگەڵ کۆمپانیا ناوخۆییەکان لە10٪‎ەوە بەرزبووەتەوە بۆ 35٪‎
    - حکومەت هەموو پێداویستییەکانی بۆ پیشەسازی دەرمانی پێشکەوتوو دابین کردووە.
    ▪. سەبارەت بە خزمەتگوزارییەکان،سەرۆک وەزیران ووتی :
    - یاسای دڵنیایی تەندروستی هەنگاوێکی گرنگە لە کەرتی تەندروستی.
    - باشترین ڕێگا بۆ بەهێزکردنی پەیوەندی نێوان هاوڵاتی و دەوڵەت، دابینکردنی خزمەتگوزاری تەندروستییە.
    - چەندین ڕێکاری نوێ دانراوە بۆ زیادکردنی هۆشیاری هاوڵاتیان لە مامەڵەکردن لەگەڵ دامەزراوە تەندروستییەکان.