بەغدا-INA
ئەمڕۆ شەممە،دەزگای ئاسایشی نیشتیمانی ڕایگەیاند : کە بە هەماهەنگی لەگەڵ ئاسایش توانیویانە 4 تیرۆریست دەستگیر بکەن.
بەپێی ڕاگەیەندراوێک کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی،تیایدا هاتووە : لە ئەنجامی هەماهەنگی هاوبەشی نێوان شانەی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر لە دەزگاکەمان و بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئۆپراسیۆنەکانی دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان،توانرا (4) تیرۆریستی داواکراو بەپێی ماددەی چواری یاسای بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر دەستگیر بکرێن.
لە درێژەی ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: لێکۆڵینەوەکان ئاشکرایان کردوە کە تیرۆریستەکان بە بەڵگەنامەی ساختە هاتوچۆیان کردووە؛ هەروەك خۆیان لە چاودێری ئەمنی دزیوەتەوە .
ڕاگەیەندراوەکە ڕوونیشیکردۆتەوە : کە دووان لە دەستگیرکراوان پێیان دەگوترا دەستەی پەرەپێدان و پیشەسازی سەربازی، سەر بە گرووپی تیرۆریستی داعش ،کە لە ویلایەتی بەناو ئەنبار کاریان کردووە،وەک پسپۆڕی تەکنیکی لە دروستکردنی مووشەکی کاتیۆشا کە بۆ ئامانجگرتنی هێزە ئەمنییەکانمان لە شەڕەکانی ئازادکردندا بەکارهێنراون.
ڕاگەیەندراوەکە ئەوەشی خستووەتەڕوو کە تۆمەتبارەکانی دیکە سەر بە ویلایەتەکانی بەناو نەینەوا و دیجلە بوون و بەشدارییان لە هێرشی تیرۆریستی ڕاستەوخۆ دژی هێزە ئەمنییەکان و هاوڵاتیانی بێتاوان کردووە.
ڕاگەیەندراوەکە ئاشکراشیکردوە : کە تۆمەتبارەکان ڕەوانەی دادگا تایبەتمەندەکان کراون بۆ گرتنەبەری ڕێکاری پێویست و وەرگرتنی سزای دادپەروەرانە بەپێی یاسا.